ئیتلاعاتی ڕوانسەر هەڕەشەی کوشتن لە ژنێکی ڕۆژنامەنووس دەکات
▪️ بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردووا ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕوانسەر هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەو شارەی بە ناوی بێهرووز محەمەدی بانگ کردووە و وێڕای لێپرسینەوە لە ناوبراو هەڕەشەی کوشتنیان لە خۆشکی ئەم هاووڵاتییه کە لە هەرێمی کوردستان دادەنیشێت و کاری ڕۆژنامەنووسی دەکات، کردووە.
▪️ شەهلا محەمەدی خۆشکی بێهرووز لەمبارەوە بە هەنگاوی وت: “هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات چەندین وێنەی خۆم، هاوژینەکەم و منداڵەکانمیان پیشانی براکەم داوە و لە سەر شوێنی کار و نیشتەجێبوونی ئێمە هێندیک زانیارییان داوە و پێیان وتووە کە بە زوویی تەرمەکانیان دەگەڕێنینەوە بۆتان”.
▪️ ناوبراو دەرچووی بەشی ڕاگەیاندنی زانکۆی سولەیمانییە و لە ساڵانی ڕابردوودا لە چەندین میدیا وەکوو “ژن تی وی” و “ماڵپەڕی ژنها” چالاکی هەبووە.
No comments:
Post a Comment