ڕاوچییانی کۆڵبەرانی ڕۆژهەلات، بۆ کوشتنی ڕاوەکانیان تاپڕ بەکار دێنن.
▪️/دوێنێ سێشەممە هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە بەرزاییەکانی «ته ته»ی هەورامان بە«تاپڕ» سەروملی کۆڵبەرێکیان پێکا.
▪️ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢ی خەرمانانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، کۆڵبەرێک بە ناوی «مەعروف» خەڵکی گوندی سلینی هەورامان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەچەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی سەروملی بە خەستی بریندار بوو و لە ڕێگەی هاوکۆڵەکانی گەیێندراوەتە نەخۆشخانەی مەریوان.
▪️هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ ئەوە نیشانیان ون بکەن و ئاسەواری جینایەتەکانیان لە ئەستۆ نەگرن بە تاپڕ کە چەکێکی ڕاوکردنە نە سەربازی، کۆڵبەران کۆمەڵکوژ دەکەن.
No comments:
Post a Comment