Pages

Ads 468x60px

29 Aug 2021

ژیانی حەیدەر قوربانی زیندانی سیاسی کورد لە مەترسیدایە



ژیانی حەیدەر قوربانی زیندانی سیاسی کورد لە مەترسیدایە


🔹کات بە خێرایی تێدەپەڕی و ژیانی چالاکێکی سیاسی کورد لە مەترسی دایە. پارێزەری حەیدەر قوربانی گوتویە، حکومی ئێعدامی ناوبراو تائید کراوەتەوە و هەر ئان و سات ئیمکانی هەیە لە لایەن کەربەدستانی زیندانەوە لە دار بدرێ.


🔹چالاکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و سیاسی کەوتونەتە هەوڵ و تەقەلا بۆ ئەوەی پێش بەو ئێعدامە بگرن. هەروەها بنەماڵەی حەیدەر قوربانی داوایان لە کۆمەڵگەی ناودەوڵەتی، ڕیکخراوە جیهانیەکان و هەموو ئازادیخۆازان کردوە گوشار بخەنە سەر ڕژیمی ئێران لەو بڕیارەی پاشگەز بیتەوە.


🔹حەیدرە قوربانی ساڵی ١٣٩٥ لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەتیەکانی ئیتلاعاتی رژیمەوە دەستگیر و تاوانی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیان داوەتە پاڵ.


🔹حەیدەر قوربانی روبەڕوی گرانترینن شکەنجەکان بوەتەوە و بە ناچاری لە بەردەم کامێرا دا باسی لەو کارانە کردوە کە قەت نەیکردوون. 


🔹ساڵی ١٣٩٨ حوکمی نەود ساڵ زیندان و دوو سەد زەربە شەلاق بۆ حەیدەر قوربانی بڕایەوە، بەڵام ئیتلاعات ناڕەزایەتی نیشاندا و جارێکیتر بە حکومەکەدا چونەوە و ئەوجا حوکمەکەیان گوڕی و ئێعدامیان بەسەردا سەپاند.  

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates