وڵاتانی ئەورووپایی بەدژی ڕێژیمی ئێران سکاڵا تۆمار دەکەن
▪️پاش هێرشی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کەشتییە نەوتهەڵگرەکەی ئیسرائیل بە ئاڵای وڵاتی لیبریاوە لە دەریای عەممان، وڵاتانی بریتانیا، ڕۆمانی و لیبریا لە شۆرای ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سکاڵایەک بە دژی ڕێژیمی ئێران تۆمار دەکەن .
▪️ڕۆژی سێشەممە ١٢ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی، وڵاتانی بریتانیا، ڕۆمانی و لیبریا، لە سکاڵایەکی هاوبەشدا ڕوو بە شۆرای ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، بە ئاماژە بە هێرشی دڕۆنی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر کەشتییە نەوتهەڵگرەکەی ئیسرائیل، کە بوو بەهۆی گیان لەدەستدانی دوو هاووڵاتیی بریتانیایی و ڕۆمانیایی، ڕایانگەیاندووە کە ئەم هێرشەی رێژیمی ئێران خەسارێکی گەورەی بە ئاسایشی گەیاندن و گواستنەوەی نێونەتەوەیی دەریایی گەیاندووە و پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا نێونەتەوەییەکانە و دەبێ کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی ئەم کردەوەی رێژیمی ئێرانە بەتوندی مەحکووم بکا.
▪️هەر لەم پێوەندییەدا، نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە خەریکی ڕاوێژ لەگەڵ هاوپەیمانەکانمانین کە بە کۆدەنگی وڵامێکی گونجاوی ئەو کردەوەی ڕێژیمی ئێرانە بدەینەوە
No comments:
Post a Comment