گۆڵاڵە مورادی لە ژێر گوشاری چڕوپڕی هێزە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی
▪️ چوار مانگ لە دەستبەسەرکردنی "گوڵاڵە مورادی" تێدەپەڕێت، سەرچاوەیەکی ئاگادار کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت دەڵێت: "گوڵاڵە مورادی" هەنووکە لە بەندیخانەیە و مافی وەرگرتنی پارێزەری نییە.
▪️بە وتەی سەرچاوەیەکی دیکە لە نێو بەندیخانەی ورمێیە، گوتراوە: لەم ماوەیە کە "گوڵاڵە مورادی " بەندکراوە و لە بەندیخانەیە چەندینجار لە بەشی ئیتلاعاتی بەندیخانە بانگهێشت کراوە و ئەشکەنجە و ئازاری جەستەیی و دەروونی دراوە و داوای زانیارییان لێکردووە؛ یەکێک لەو ئازارانە کە گوڵاڵە موردای زۆر ئازا دەدات، هەڕەشە و مەترسیی خستن سەر دوو کوڕەکەیە، پێشتر دوو کوڕی گۆڵاڵەش لەگەڵ خۆی دەستبەسەر کراون.
▪️کاربەدەستانی بەندیخانە هەڕەشەی بڕینەوەی حوکمی بەندکراوی درێژخایەن بۆ کوڕەکانی دەکەن.
No comments:
Post a Comment