Pages

Ads 468x60px

17 Feb 2021

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: ڕژێمی ئێران لە بارەی بەرنامەی ناوەکییەوە ڕێی هەڵەی گرتوە

 


وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: ڕژێمی ئێران لە بارەی بەرنامەی ناوەکییەوە ڕێی هەڵەی گرتوە


🔹ئانتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لەبارەی بەرنامە ناوەکیەکانی ڕژێمی ئێران ئاماژە بەوەدەکات کە ڕژێمی ئێران ڕێگای هەڵەی گرتۆتە بەر و پێویستە لەنێوان ئەمریکا و ئێران دا ڕێکەوتنێکی نوێ و بەهێزتر بێتە ئاراوە.


🔹بلینکن، باسی لەوەش کردوە بەرنامەی موشەکیە بالیستیەکانی ئێران و هەنگاونانەکانی ڕژێم بۆ بەدەست هێنانیان دەڵێت، پێویستە پێش هەرشتێک ئێران بۆ ڕێکەوتن و بەڵێنەکانی خۆی بگەڕێتەوە.


🔹وتەکانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەکاتێکدایە کە ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆم ڕایگەیاندووە ئێران ئەیەوێت لە ڕۆژی ٢٣ی فێبریوەری دا بەشێکی زۆری هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسەکە بوەستێنێت.


🔹لەلایەکی دیکەوە خامەنەیی دیکتاتۆری ڕژێمی ئێران ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە ئەگەر کردەوە لەلایەنی بەرامبەر ببینین ئەوا ئەوانیش هەنگاوێکی کردەیی دەنێن.


🔹پێش قسەکانی خامنەییش حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ڕژیم ووتبوی ئەگەر ئەمریکا بگەڕێتەوە بەرجام ئەوا تارانیش دەستبەجێ دەگەڕێتەوە.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates