Pages

Ads 468x60px

25 Feb 2021

توندتربوونی هەڕەشەکانی ئیسرائیل لە هەمبەر ئێران

 


توندتربوونی هەڕەشەکانی ئیسرائیل لە هەمبەر ئێران
ئیسرائیل: پێشگرتن لە ڕێژیمی ئێران بۆ دەسپێڕاگەیشتن بە چەکی ناوکیی ئەرکی گرینگ و سەرەکیی ئێمەیە.

وەزیری بەرگری ئیسرائیل، ڕۆژی چوارشەممە ٦ی ڕەشەممەی ٩٩ی هەتاوی، ڕایگەیاند؛ ئەرتەشی ئیسرائیل خەریکی خۆئامادەکردنە بۆ ئەوەی پێش لە دەسپێڕاگەیشتنی ڕێژیمی توندڕەوی ئێران بە چەکی ناوکیی بگرێ.
بێنی گانتس وتی: ئەمە تەنیا کێشەی کەسێک نییە، بەڵکوو کێشەی هەموو خەڵکی ئیسرائیلە و دەبێ لەگەڵ هاوپەیانەکانمان هاوکاری بکەین و بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕێژیمی ئێران.
ئیسرائیل ڕوژی چوارشەممە، تارانی بە پێشێلکردنی یاساکانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکیی تۆمەتبارکرد وجەختی لەسەرئەوە کردەوە کە تاران درێژە بە پیتاندنی ئۆرانیۆم دەدا و هەموو هێڵەسوورەکانی بەزاندوە و ئەم هەوڵانەی ڕێژیمی ئێران بێ وڵام نامێنێتەوە.
گابی ئەشکنازی وزیری دەرەوەی ئیسرائیلیش وتی: ڕێژیمی ئێران بە چەواشەکاریی و ئیزن نەدان بە لێکۆڵەرانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکیی، دەیهەوێت بە شێوەیەکیی نهێنی دەستی بە چەکی ناوکیی و کۆمەڵکوژ ڕابگا.
ئەشکنازی هەروەها وتی: بە باوەڕی من هەوڵە توندڕەوانەکانی ڕێژیمی ئێران، کاردانەوەی خێرای نێونەتەوەیی لێدەکەوێتەوە، لەبەرئەوەیکە ڕێژیمی ئێران ئیزن بە ڵێکۆڵەرانی ئاژانسی وزە بۆ لێکۆڵینەوە نادا و ئەمەش بەزاندنی هێڵی سوورە لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates