Pages

Ads 468x60px

21 Feb 2021

پەرەسەندنی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران

 


پەرەسەندنی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران

ڕۆژی ڕابردوو ٥ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی شەممە٢ی ڕەشەممەی٩٩ی هەتاوی و لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە شارەکانی ئێران، ٥ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بەڕێوەچوو.
کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی کۆمەڵێک لە خانەنشینکراوانی کرێکاریی زەنجان لە بەردەم بینای پارێزگاریی ئەو شارە، ئەندامانی ئەنجومەنی فەرهەنگی نۆژین لە بەردەم دادگوستەری شاری سنە، خەڵکی بێکاری گوندی چولابی ڕەشت لە بەردەم بینای شۆرای ئیسلامی گوندەکە، خەڵکی ناڕازی و دەسفرۆشەکانی شاری سنە لەبەردەم بینای پارێزگاریی ئەو شارە، کۆمەڵیک لە خەڵکی گوندەکانی ناوچەی چابەهار لە بەردەم بینای فەرمانداریی ئەو شارە بەڕێوە چوو.
لەو پێوەندییەدا لەشاری سنە کۆمەڵیک لە ئەندامانی ئەنجومەنی فەرهەنگی نۆژین، لەهەمبەر ناڕەزایەتیی دەربڕین بە سزای ٥ ساڵ بەندکران بۆ زارا محەممەدی مامۆستای زمانی کوردی، بە نووسینی دروشمی خوێندن بە زمانی دایکی مافی خۆمانە، لەبەردەم بینای دادگوستەری ئەو شارە کۆبوونەوە وناڕەزایەتییان دەربڕی.
هەروەها ناڕازییان لە شارەکانی دیکە دەڵین: دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەڵێنیی جۆراوجۆری زۆریان پێداوین، بەڵام تا ئێستا نەک هەر جێبەجێیان نەکردووە بەڵکوو هیچ گرینگییەکیشیان بە دۆخی ژیانمان نەداوە و دۆخی بژێوی ژیانمان لەوپەڕی خراپیدایە و ئەگەر بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران وڵامی داواکارییەکانمان نەدەنەوە ئەوە ئەو کۆبوونەوە ناڕەزایەتییانە بەردەوام و بەرفراوانتر دەبێ.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates