Pages

Ads 468x60px

17 Feb 2021

ئاگرکەوتنەوە لە کەمپێکی ئاوارە ئێزدییەکانی شەنگال لە شاری زاخۆ هەشت کوژراو و برینداری لێ کەوتەوە.

 


ئاگرکەوتنەوە لە کەمپێکی ئاوارە ئێزدییەکانی شەنگال لە شاری زاخۆ هەشت کوژراو و برینداری لێ کەوتەوە. 


🔹ئاگرکەوتنەوەکە کاتژمێر دووی بەرەبیانی ئەمڕۆ لە کەمپی "بەرسڤێی ٢" لە شاری زاخۆ سەر بە هەرێمی بادینان ڕوویداوە. 


🔹بەهۆی ڕووداوەکەوە باوکێک و دوو منداڵەکەی، گیانیان لەدەست داوە. پێنج هاوڵاتیی ئێزدیی دیکەش بریندار بوون. 



🔹هێزەکانی ئاگرکوژێنەوە ڕایانگەیاندووە کە شۆرتی کارەبا هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە بووە.


🔹ئەمە جاری یەکەم نییە کە ئاگر لە کەمپەکانی ئاوارەکانی ئێزدیی هەرێمی بادینان ڕوودەدات. سەرەتای ساڵی ڕابردووش لە ڕووداوێکی هاوشێوەدا دوازدە خێوەتی کەمپێکی دیکەی ئێزدییەکان لە شاری زاخۆ ئاگری گرتبوو.


🔹ساڵی ٢٠١٤ دوای پەلاماری چەتەکانی داعش بۆسەر شەنگال، زۆربەی دانیشتووانی شارەکە، لە بیست کەمپی شارەکانی باشووری کوردستان، نیشتەجێ کراون. زۆربەی ئەو ئاوارانە لە ڕەوشێکی خراپدا بەسەر دەبەن.


🔹سەرەڕای ئەوەی چەند ساڵە هەرێمی شەنگال لە دەستی داعش ڕزگار کراوە، بەڵام بەهۆی خەمساردی و تەنانەت ئاستەنگییەکانی پەدەکەوە، بەشێکی زۆریان هێشتا نەیانتوانیوە بگەرێنەوە سەر ماڵەکانیان.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates