Pages

Ads 468x60px

8 Feb 2021

هێرشی سوپای داگیرکەری تورکیا بۆسەر منبج

 





هێرشی سوپای داگیرکەری تورکیا بۆسەر منبج


🔸سوپای داگیرکەری تورکیا و گرووپە چەتە بەکرێگیراوەکانی ئەم دوانیوەڕۆیە پەلاماری گوندەکانی دەوروبەری شاری منبج لە ڕۆژئاوای سووریایان دا. شەڕڤانانی ئەنجوومەنی سەربازیی منبجیش وڵامی پەلامارەکەیان دایەوە.


🔸بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی هاوار، سوپای داگیرکەری تورکیا و چەتە بەکرێگیراوەکانی گوندەکانی "ئەلشاشات، ئەربەع کیلۆ، عون دادات، عەرەب حەسەن، ئۆم عدسە و ئەلجات لە باکووری ڕۆژهەڵاتی منبجیان تۆپباران کرد.


🔸هەتائێستا زانیارییەکی ئەوتۆ سەبارەت بە زیانە گیانی و ماڵییەکانی ئەو تۆپبارانانە بڵاو نەکراوەتەوە.


🔸لە بەرامبەردا شەڕڤانانی ئەنجوومەنی سەربازیی منبجیش وڵامی پەلامارەکەیان دایەوە و ڕووبەڕووی داگیرکەران بوونەوە

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates