Pages

Ads 468x60px

16 Feb 2021

جارێکی تر چەکدارانی سەربە ڕژیمی ئێران لە سوریا لە لایەن ئیسرائیلەوە کرانە ئامانج

 


جارێکی تر چەکدارانی سەربە ڕژیمی ئێران لە سوریا لە لایەن ئیسرائیلەوە کرانە ئامانج


🔹ئاژانسی ڕویتەرز ڕایگەیاند: نیوەشەوی ڕابردوو، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ئیسرائیل، چەندین ئامانجیان لە نزیک دیمەشقی پایتەختی سوریا پێکاوە.


🔹سەرچاوەیەک بە ڕویتەرزی وتووە: لەم هێرشەدا  بنکەیەکی سەربازیی ڕژێمی سوریا بە دووری ١٤ کیلومەتر لە دیمەشقی پایتەخت، کە چەکدارەکانی سەربە ڕژیمی ئێران تێدان کراوەتە ئامانج.


🔹سوپای سوریاش لە ڕاگەیەندراوێکدا هێرشەکەی پشتڕاست کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە: فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە بەرزاییەکانی جۆلانەوە هاتوونەتە سەر ئاسمانی سوریا و چەند ئامانجێکیان لە نزیک دیمەش بۆردوومان کردووە.


🔹هەروەها ڕاشیانگەیاندووە کە سیستمی بەرگریی ئاسمانیی سوریا دژی هێرشەکە کارا بووەتەوە و بەردەوام دەبێت لە ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل، سوپای سوریا بەڵام لەسەر زیانەکانی ئەو هێرشە، قسەی نەکردووە.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates