Pages

Ads 468x60px

23 Feb 2021

خامنەیی هەڕەشە لە وڵاتانی ئورووپایی و ئەمریکا دەکا

 





خامنەیی هەڕەشە لە وڵاتانی ئورووپایی و ئەمریکا دەکا
خامنەیی: پێویست بکا پیتاندنی ئۆرانیۆم بەرز دەکەینەوە بۆ ڕێژەی لەسەتا ٦٠.
عەلی خامنەیی، لەکاردانەوە بە هەڕەشەکانی ئورووپا و ئەمریکا بۆ گەڕانەوەی ئێران و پێبەندبوونی بە بەڵێنەکانی لە ڕێککەوتنی بەرجام وتی: ئەگەر پێویست بکا پیتاندنی ئۆرانیۆم بەرز دەکەینەوە بۆ ڕێژەی لەسەتا ٦٠.
عەلی خامنەیی، ڕۆژی دووشەممە ٤ی ڕەشەممەی٩٩ی هەتاوی، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئەندامانی مەجلیسی خۆبرێگان وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران، لەهەمبەر بەرنامەی ناوکیی وەکوو زۆربەی بەرنامەکانی دیکە پاشەکشە ناکا و بە هەموو هێز و توانامانەوە دەچینە پێشەوە.
خامنەیی لە بەشێکی دیکە لە قسەکانیدا وتی: ئێمە لەهەمبەر پێویستیی وڵات بۆ بەرنامەی ناوکیی و پیتاندنی ئۆرانیۆم زۆر ڕاشکاوانە و لێبڕاوانە ڕاوستاوین و ئەگەر وڵات پێویستی بە پیتاندنی زیاتری ئۆرانیۆم بێ ئێمە دەتوانین ئاستی بەرهەمهێنانی پیتاندنی ئۆرانیۆم بەرز بکەینەوە بۆ ڕێژەی لە سەتا ٦٠ و هوشدارەکانی وڵاتانی ئورووپایی لەهەمبەر پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ناوکیی لەلایەن ئێرانەوە زۆر نابەجێیە.
ئەم قسانە خامنەیی لەکاتێکدایە کە ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە بە شوێن ڕێکارێکی بەهێز بۆ کۆنترۆڵ کردنی بەرنامەی ناوکیی و مووشەکیی ئێراندا دەگەڕێ و دەیهەوێت لە ڕێککەوتنی ئەم جارەدا و بە هاوکاری هاوپەیمانەکانی پێش لە سەرەڕۆییەکانی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەرنامەیی مووشەکی باڵستیکی ئەو وڵاتە بگرێ.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates