Pages

Ads 468x60px

25 Feb 2021

بۆ یەکی سیغەیەکی نەکەین؟ کەشکۆلی بیرەوەریەکانی سەرکردیەکی دیمۆکرات

 




بۆ یەکی سیغەیەکی نەکەین؟
کەشکۆلی بیرەوەریەکانی سەرکردیەکی دیمۆکرات
ژ ١١٥
خومەینی لە هۆدەیەکی کۆمبار واتە( مۆکێت) کراویی سادە و ساکاردا دەگەڵ دوو ئاخوندی دیکەی خوینتالتر لە خۆیی پێشوازیان لە هەیئەتی نوێنەرایەتی کورد لە سالی ٥٨دا کرد.

چەند کەس لە ئەندامانی هەئیەت بە دیتنی امام شاگەشکە بوون و خێرا دەستی لەرزۆک و سارد و گنجاویان ماچ کرد. امام تەنیا بە جەستە زیندوو بوو، هیچ هەستێک روحێکی سۆزداری لە خۆیی دەرنەبریی. زیاتر وەک تاشە بەردیکی حەبا لەبەری زەڵام دەچوو کە لە پەرۆیەکی ڕەشدا داپۆشرابوو. ریک وەک کەندووی ئاردی گوندەکانی کوردستان کە پایزان جەوالی کا و ڕەشکە و جاجمیان پێدادەدا، دەهاتە بەرچاوو.
د قاسملو،کەسایەتیکی ئاکادیمی ، وەک قسەکەری هەیئەت دۆزی رەوای کوردی بە پانەوە بۆ باس کرد. زۆر هەستیار هەروەک قوتابیەکانی لە زانکۆی سوربونی فەرانسە، حەولی دەدا تا دلی داتاشراوی ئەو گاشەبەردە نەرم بکات ، تا پرسی کورد هێمنانە و بە ىێ پەنابردن بۆ چەک چارەسەر بکات. بەلام هەی هات. دێوەزمەی دیوەخانی تاریکی لە مێژبوو بریاری خۆی دابوو و هەردەتکوت قسە بۆ جوتەی گونانی دەکەی.
امام بەبیستنی مافەکانی کورد لە شکڵ خودموختاری لە زمان د قاسملووە، وەک کئچت لە کەولی هاویشتبێ هەلبەزیوە و یەک دوو کۆخەی کە دەتکوت لەسەرەمەرگ دایە کرد و گوتی" ئێمە هەموو موسڵمانین و لە ئیسلامدا هەموو موسلمانەکانی مافی بەرانبەریان هەیە. ئیستکباری جیهانی هۆکاری سەرەکی ئاژاوە و نیوان موسلمانەکانە. دەبی بەیەکەوە تێبکۆشن ئەو نەهامەتیە لە ناوبەرین".
د قاسملو کۆلی نەدا و خێرا پەنای بۆ قسەکانی تالەقانی هاو کیش و مەزهەبی ئیمامی برد تا لە کارایی ئەو زاتە کەلک وەربگرێت بەلکو تیشکی رەحمەتی ئەو بتوانی سۆڵبەندلی پێدەشتەکانی دەرونی خاو بکاتەوە ئاورێک لە دۆزی رەوای کورد بداتەوە وگوتی" تالەقانی بەلینی پێداوین کە نەک خودموختاری بەلکو دیاریکردنی چارەنوسیش مافی کوردەکانە". خومەینی بە بیستنی ئەو بۆچونە و ناوی تالەقانی دەتکوت دووپشک پێوەی داوە. بە چاوێکی کە غەزەبی خودای تیدا دەبیندرا سەیریکی رەحمانی کوردان و هەیئەتەکە کرد و وای هەست کرد کە رەحمانی کوردان زیاتر وەک یەکیک لە کەسایەتیەکانی تاغوت یا ڕۆژئاوایی دەچیت. سەیریکی شیخی کوردان کرد دیتی هێندێک دڵی روون بۆوە بەلام خیرا کە زانی شیخ لە رەچەلەکی سوونییە خیرا کونی رەحمەتەکەی داختسەوە و ئەوەندەی دیکە نیوچاوانی تێک نا و گوتی" ئەوە بۆچونی شەخسی تالەقانی و ئیمە دەبی هەموومان موسڵمان بین و بەس". ئیستا روح للە خومەینی قسەکانی تەواو نەکردبوو وەک گالێشە گێاێەکی تێکشکاو و تێکقرماوو، هەستا رویشت و لە دەلاقەیەکی کە زیاتر بۆ شەمشە کویرەکان دەبوو لەبەر چاوانیان نەدیو بوو. رەحمان و هەیئەتی کوردان دەتکوت چەلەنگێکت ئاوی ساردت بەسەر داکردون سەیریکی یەکتریان کرد و گومانیان نەما کە ئەو امامە دەگەلی رووبەروو بوون لە دیوەزمەیەکی ردین پانی بیر تەسکی و کۆنەپەرەست و بێ هەست و رووح زیاتر بەدر نێ.
جەلیل سەیریکی ئەمیری کرد و گوتی ماشەللە خودا ئەو هەمۆە ئیسکگرانی بۆ ئەو مەخولقە مەزلومەی بەخشیوە؟
عەلی کەریمی کە دەستی خومەینی ماچ کردبوو گوتی راست دەکات دەبی ئەوەل باوەرمان بە دەستەڵات هەبی دۆاتر داوای مافەکانمان بکەین. غەنی بلوریان گوتی کاکە ئیمام دژی ئیمپریالیزم و سوهوینیزم خەباتیکی بێ ئەمانی بەدەستەوەیە دەبی لەم رەهەندەوە ببینە یار و یاوەری. هەرکەسە بە پێی لێکدانەوەی خۆی هەلس و کەوتی ئیمام دەخوینیتەوە.
هەیئەت پاش ڕویشتن ئیمام کە سەرجەم نیو کاتژمێری خایاند لە ژورەکەی هاتنە دەر و بەدەیان ڕۆژنامەنیگاری ساک لە شان بە کامیرەوە دەوریان دان و دەستیان کرد بە پرسیار کردن. وەعدەی ئیمام لەهەمبەر خودموختاری چ بوو؟. کێشەی کوردستان چۆن چارەسەر دەکەن؟.
د قاسملو گوتێ" چۆن چوینە ژوورەوە ئاواش بە بێ هیچ وەعدەیەک هاتینەوە دەر".
هەیئەتەکە بەرەو گۆرەپانی شاڕ کەوتنە رێ. بە هەزاران کەس لە کۆمەلانی خەلکی ئیران لە هەموو پێکهاتەکانی بە جڵ و بەرگی جیاواز و ڕەنگاو رەنگەوە لە گۆرەپانەکە کۆ بونەوە وێرای سڵاوات و دروشم کوتنەوە دەستیان بۆ لای کەندوویەکی ڕەشی مەزن لە سەربانی خانویەک رادەداشت. کاتێک هەیئەتەکە نیزیک بوونەوە دیتیان ئەوە هەمان خومەینیە بە ڕاوەشاندنی دەستەکانی و ناردنی چەمۆلە بۆ خەڵکەکە دەیگوت " من .......می ..........کنم.......نەسیحت..... راه قدس .....از کربڵا .... لە نیو ئاپۆرای خەلکەکدا کیژی جوان و باریک و بالابەرز بە چاوە گەورە و قاوە و زولفە نیوەداپۆشراوەکانیان سرنجی هەیئەتی کوردانیان راکێشا.
د قاسملو بە دیتنی ئەم دیمەنە جوان و دلگرانە روو لە هەیئەتەکەی کرد و گوتی" کورینە ئیستا کە هیچ دەسکەوتێکی سیاسیمان لەم سەفەرە دوور و درێژەدا دەست نەکەوتۆە لەوانەشە تووشی شەرێکی ماولوێرانکەریش ببین با لەو هەلە کەلک وەربگرین سەرو سیغەیەکی بکەین. کاک ئەمیر گوتی ئایی چ لەوەی باشتر . لە شانسی ئیمە مەلایەکیشمان دەگەلە کاری شەرعێەکەمان بۆ جێبەجێ دەکات. شیخ عیزەدین ئاورێکی دایەوە گوتی ئیمە هەمو کات بۆ کاری خێر ئامادەین، لە کامتان را دەست پێبکەم. لە کاتێکدا جەماوەری کوروش کەبیر دروشمی کوشتن و برین و مرگ بر امریکا و سەهیونیزم و ئیستکابری جیهانیان سەردەداوە و خۆیان بۆ خۆلە میشەکانی کەربەلایە لە ژێر فەرمانی ئاخوندێکی بێ هەست و رووح ئامادە دەکرد ،هەیئەتی کوردان بە دور لەو
خورافات و دروشم و هەموویان دەستیان بە پێکەنین دەکرد و قا قا پپێکەنین و بەرەو کوردستان گەرانەوە.
سەرچاوە

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates