Pages

Ads 468x60px

21 Feb 2021

ئەو پۆرترێتە(تابلۆیە) بکڕن..

 


ئەو پۆرترێتە(تابلۆیە) بکڕن..
هونەرمەندی دەسترەنگین هاوڕێ 'یاسین حەسەن '، کە خاوەنی چەندین خەڵاتی نێودەوڵەتیە، پۆرتەرێتێکی بە ناونیشانی'چاوێك پڕ لە پرسیار بۆ منداڵێکی چاو بە فرمێسک لەدەست ناعەدالەتی و تۆقاندنی ئەم دەسەڵاتە هەمەجییە ، نەخشاندووە..

تابلۆکەی عەرز دەکات بۆ فرۆشتن، بۆ ماوەی ٧٢ سەعات کێ زیاتری پێدا ، تابلۆکەی بۆ دەنێرێت لەسەر حسابی خۆی لەهەرکوێیەکی ئەم جیهانە بێت و، پارەکەش کەسی کڕیار راستەوخۆ بۆ ماڵباتی ئەو منداڵە دەنێرێت . پۆرتەرتێکە هی ئەم منداڵەیە، کە باوکی لە بڕیارێکی قەرەقوشی ،سزای ٦ ساڵی بەناهەق بەسەردا سەپاوە..
هاوڕێ یاسین حەسەن نوسیویەتی:
بەداخەوە لەم پۆرترێتە زیاتر هیچم لە دەست نایەت کەوا بتوانم ئەو فرمێسکە پڕ لە هاوار و ئازارە لەسەر ئەو چاوە جوانەت لابدەم ...خوای گەورە هەققت بکاتەوە..
تکایە بەشداری بکەن ، لەلایەک دەبێتە هاوکار وکۆمەکی ماددی ومەعنەوی بۆ ماڵباتی منداڵەکە ، لەلایەکی دیکەشەوە دەبێتە ئاکاری رەتکردنەوەی ئەو بڕیارە کە بڕیارێکی ناعادیلانە کۆمەڵێک ناحاکمی دەسەڵاتێکی گەندەڵ وتۆقێنەر.
تەلەفون 004917661800083
لێنکی فەیسبوکی خاوەن تابلۆیکە

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates