Pages

Ads 468x60px

14 Feb 2021

🔸هێزەکانی پاراستنی گەل HPG لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرکەوتنی بەرخۆدانی گەریلا و تێکشکانی پەلاماری ڕژیمی تورکیا بۆسەر هەرێمی گارێی ڕاگەیاند. لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە سوپای داگیرکەری تورکیا دوای ئەوەی لە پەلامارەکەی تێکشکا، ناچار لە هەرێمەکە کشایەوە.

 





🔸هێزەکانی پاراستنی گەل HPG لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرکەوتنی بەرخۆدانی گەریلا و تێکشکانی پەلاماری ڕژیمی تورکیا بۆسەر هەرێمی گارێی ڕاگەیاند. لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە سوپای داگیرکەری تورکیا دوای ئەوەی لە پەلامارەکەی تێکشکا، ناچار لە هەرێمەکە کشایەوە.

گەریلا تیڤی ڤیدیۆیەکی دیکەی بڵاو کردەوە کە ساتی بۆردومانکردنی دیلەکان لە لایەن سوپای داگیرکەری تورکیا لەگارە پیشاندەدات.


🔸وەک لەم ڤیدیۆ نوێیەدا کە لە ئاسمانەوە تۆمارکراوە، دەبینرێت دەوروبەری کەمپی دیلەکان لە هەرێمی سیانێ بۆردومان دەکرێت و دوکەڵێکی زۆر بڵاودەبێتەوە.


🔸لە دیمەنێکی دیکەدا کە پێشتر بڵاوکرایەوە، جموجووڵی چەکدارانی تورکیا لە دەروبەری کەمپی دیلەکان دەبینریت.

ڤیدیۆی چالاکییە ئاسمانییەکانی گەریلا لە گارە بڵاوکرایەوە


🔹گەریلا تی ڤی ڤیدیۆی چالاکیی یەکینە ئاسمانییەکانی بۆسەر سوپای داگیرکەری تورکیا لە مەیدانی سیانەی هەرێمی گارە بڵاوکردەوە.


🔹پێشتر ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، سەبارەت بەو چالاکییە ڕایگەیاندبوو: یەکینەکانی ئاسمانیی شەهید دەلال ئامەد، ڕۆژی ١٢ی ئەم مانگە کاتژمێر ٠٢:٣٠ خولەکی پاشنیوەڕۆ و ڕۆژی ١٣ی ئەم مانگەش کاتژمێر ٠٩:٤٥ خولەکی بەیانی، لە ئاسمانەوە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، هێزەکانی دوژمنیان کە لە مەیدانی سیانە بەجێی بوون کردە ئامانج، لەو دوو چالاکییەدا ژمارەی ئەو داگیرکەرانەی سزادران ڕوون نەبووەتەوە، بەڵام دواتر سوپای تورکیا بە هێلیکۆپتەر جەنازی کوژراو و بریندارەکانی لە ناوچەکە دوور گواستەوە.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates