مێژووی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی کۆماری تورکیا ومکانیزمه‌کانی ده‌سه‌ڵاتداری له دوێنی و ئه‌مڕۆداانی دیکه‌ی کوردستان داگیرکه‌ن.
د. هیوا په‌ناهی
مامۆستای زانسته سیاسی کۆمه‌ڵایه‌تییکان، زانکۆی پاندیۆس، ئاتینا
ئه‌م وتاره به ئه‌م مه‌به‌سته نووسراوه چونکه ناوه‌ندێکی توندی شه‌ڕ وپێکدادان و دابه‌شکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له لایه‌ن زل هێزه‌کانه‌وه بۆجارێکی دیکه له مێژووی هاوچه‌رخی کوردوستاندا، ئه‌وه شه‌ڕێکی قورس له کوردوستانی سوریه -تورکیا له ئارا دایه و هه‌ر چه‌نده مکانیزم وه ماشێنی مه‌رگ دژی کورد قه‌ت له لایه‌ن ئه‌ووڵاتانه‌ی کوردی‌یان لێ هه‌یه ڕانه‌وه‌ستاوه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌بێ ئێمه‌ش به نۆره‌ی خۆمان بتوانین بیر و توانای هه‌مبه‌ره‌کانمان بناسین و ئه‌و رووداوانه‌ی له دونیا روو ده‌دات خوێندنه‌وه‌ی ژیرانه‌یان بۆ بکه‌ین تا گه‌لی ئێمه دۆڕاو نه‌بێت و ئاوا نەبێ کە پاشان ته‌نیا لاواندنه‌وه و شیوه‌نمان بۆ بمێنێته‌وه.
تورکانی سه‌لجووقی له سه ده‌ی ۱۱ زاینییه‌وه بۆ یه‌که‌م جار پێیان نایه ئاسیای بچووک و ناوه‌نده‌کانی ناو ئیمپراتۆری بیزانس که ئیمپراتووری رۆمی شه‌رقیان پێ ده‌گوت که‌جیاوازه له گه‌ڵ ئیمپراتۆری رۆمی غه‌ربی رۆژئاوایی له زۆر بواردا هه‌بوو، بو نموونه له به‌شی رۆژائاوادا کلیساکی کاتۆلیک و سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست فه‌زایه‌کی کۆنه په‌ره‌ستانه ده‌رمارگرژی زاڵ بوو وه دژایه‌تی هه‌مه جۆره‌ی زانست و کلتوورو خه‌ڵکی ده‌کرد.
به پێچه‌وانه‌وه ئیمپراتووری رۆمی ئۆرتۆدۆکس-شه‌رقی که پایته‌ختیان شاری کۆستاندینوپۆلی بوو- ئیستانبوول بوو بۆ هه‌زار ساڵ شارستانیه‌ت و ده‌سەڵاتێکی تایبه‌ت و مرۆڤییان هه‌بوو به پێ سه‌ر چاوه‌کان وه لێکۆله‌رانی ئه‌م بواره. گرینگی 'ڤیزاندیۆس' له مه دایه که زمانی یوونانی زمانی ره‌سمی ئه‌م سیسته سیاسیه بووه و به گشتی رۆحیانه‌تی مێژوویی یوونانیه‌کان خاڵێکی سه‌ره‌کی وحاشاهه‌ڵنه‌گره. هه‌ر وه‌ک چۆن مرۆڤ له دایک ده‌بێ و لە ناو رووداوه‌کاندا کاراکتری خۆی بنیات ده‌نێ پیر ده‌بێ و تێک ده‌چێ ئیمپراتووری 'بیزانس -ڤزاندیۆس' به ره‌و رووی سه‌رده‌مێک ده‌بێته‌وه که له ناو خۆیدا تێک ده‌چێ* تورکانی سه‌لجووقی بۆ یه‌که‌م جارپێ ده‌نێنه ناو ئاخی ئاسیای بچووک له ساڵی ۲۶.۸.۱۰۷۱ زایینی له شه‌ڕی 'مه ڵازگرد' سوپای بیزانس نسکۆ پێ دێنن وه ئه‌مه ده‌بێته سه‌ره‌تایه ک بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به ته‌وای له ساڵی ۲۹.۵.۱۴۵۳ زایینی به ده‌ستی تورکانی سه‌لجووقی.
هه‌ر وه‌ک ده‌زانین تورکانی سه‌لجووقی به شێوه‌ی پێوه‌ندیه خزمایه‌تی و ژن هێنان له گه‌لانی ناو ئیمپراتووری فارسی بوون به خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی تایبه‌ت به جۆرێک که په‌ره‌یان به ئه‌ده‌بی فارسی ده‌دا که بتوانێ پشتیوانیان بکات بۆیه به هاتنیان بۆ ناوچه‌ی ده‌سه‌ڵاتی 'بیزانس- ناوه‌نده‌کانی ده‌سه‌ڵاتی یوونانی - ئورتۆدۆکس' به ده‌سته‌وه گرت به‌ڵام به رۆحیانه‌تی ئوسمانی - سونه ی حه‌نه‌فی.
ئیمپراتوورییه‌کان به کۆ هه‌موویان پێک هاتوون له گه‌لانی جۆربه‌جۆر و ده‌وڵه‌تی کۆماری تورکیه درێژه ی ئه‌م سییسته‌مه‌یه.
'ئۆسمانیزم' به ئه‌و مکانیزمه ده‌گوترێ که کۆمه‌ڵه‌ی 'ئیتحاد و ترقی' به کاری ده‌برد بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گه‌لانه‌ی مابوونه‌وه له ناو ئیمپراتووریدا بیانخاته خزمه‌تی ئه‌م ئایدئۆلۆژییه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ساڵی ۱۹۰۸ به پێک هێنانی یاسایه‌کی بنه‌ڕه‌تی و ئینجا دامه‌زراندنی سیستمی پارله‌مانی.
* خاڵی لاوازی یاسای بنه‌ڕه‌تی وه‌ک ده‌گوترێ ئه‌مه بوو که مانای 'میله‌ت' مانای ئایینی هه‌بوو وه هه‌ر ئه‌مه خاڵه ش رچاو کرا له په‌یمانی 'لۆزان' دا کورده‌کانی تورکیه تووشی سڕینه‌وه‌ی پێناسی بوون که هه‌تا ئه‌م ساته سیاسه‌تی سه‌ره‌کی تورکه‌کانه له به‌رانبه‌ر هه‌موو کوردێکدا به گشتی.
** خاڵی دیکه ده‌ستووری نوێ نه‌بوونی 'کۆمه‌ڵگای رووناک‌بیر' و شار نشین تورک له‌و ده‌مه‌دا هه‌ر بۆیه هه‌وڵه‌کان سه‌قه‌ت مانه‌وه له ناو کۆمه‌ڵگا شوێن و پێگه‌ی پێویستیان نه‌دۆزییه‌وه.
*** خاڵی سێه‌می لاوازی ده‌ستووری سه‌ره‌کی ئه‌مه بوو که پڕانی ئه‌و که‌سانه‌ی رووناک‌بیر بوون و له توێژی شار نشین و گه‌لانی ئایین و که‌لتووره‌کانی دیکه بوون که هۆی نیگه‌رانی و بێ قه‌راری رۆحی کۆمه‌ڵگایان بوو وه دۆڕانی شه‌ڕه‌کانی 'بالکان' ساڵی ۱۹۱۲ وای له تورکه‌کان کرد که گرینگی به ناسیۆنالیستی خۆیان به شێوه‌یک بده‌ن که زۆڵم و مکانیزمیکی تازه و ناڕه‌وای دیکه‌یان دۆزییه‌وه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته. له پله‌ی یه‌که‌مدا له هه‌موو شاره گه‌وره‌کاندا ئه‌و تایبه‌تمه‌ندی بێگانه‌کان هه‌یانبوو لیێان سه‌ندرایه‌وه، زمانی ڕه‌سمی کرا به تورکی ته‌نانه‌ت له بواری ئابووریشدا.
** پله‌ی دوه‌می ئه‌م مکانیزمه ده‌رکردنی گه‌لانی ئایینه‌کانی دیکه بوو له ناوه‌نده گرینگه ئابوورییه‌کان
هه‌ر بۆیه له کاتی روودانی شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانی به‌ره به‌ره به‌م جۆره بناخه‌کانی کۆمه‌ڵگای شارنشینی تورک پێک هات.هه‌ر له درێژه‌ی ئه‌م هه‌وڵانه ده‌با ناوچه‌کانی ئاسیای بچووک له باری ئایینی زمانییه‌وه یه‌ک ده‌ست بکرێن ساڵی ۱۹۱۴ کۆمکۆژی ئه‌رمه‌نییکان به ئاسانی بۆیان چووه پێش وه ئه‌مه ده‌ستی واڵا کردن بۆ جنۆسایدی یوونانیانی ناوچه‌کانی 'پۆندۆس'.
کۆمه‌ڵگای تورکیا له شه‌ڕی یه‌که‌م وه دووه‌می جیهانی دا خه‌ریکی خۆسازدان ورێکخستنی تایبه‌ت بوون وه کۆماری تورکیه به که‌ڵک وه‌رگرتن له بارۆدۆخی ژئێۆپۆلیتیکی ئه‌وده‌م هه‌م له فاشیسته‌کانی ئاڵمان هه‌م له بلشۆڤیکه‌کان که‌ڵک وه‌رده‌گرن. هه‌ر چه‌نده ده‌وڵه‌تی ئه‌وده‌می تورکیا ساڵی ۱۹۲۳-۱۹۳۰ دان به ئایینه جیاوازه‌کاندا ده‌نێ وه‌ک چۆن له په‌یمانی 'لۆزان' هه‌یه به‌ڵام له ژیان رۆژانه ده‌با هه‌موو شتێک تورکی بوایه وبه‌م جۆره له بایه‌خی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات له وڵاتانی ئورووپا بچن له کاتێکدا ئه‌مه به پێچه‌وانه‌ی ویستی گه‌لانی ناو ئیمپراتووری ئۆسمانی بوو چونکه هێندێک له نه‌ته‌وه‌کان یه‌ک سه‌ده پێش رزگاری نه‌ته‌وه‌کانی خۆیان دیتبوووه‌ک یوونانیکان و سربه‌کان پێناسی رۆحی و ویژدانی گه‌لانی خۆیان هه‌ست پێ ده‌کرد نه یانده‌ویست ببن به تورک.
له سه‌دره‌می به هێزی ئیمپراتووری ئۆسمانی یشدا ئۆسمانییه‌کان سێ شه‌ڕدا باڵکانیان گرت و ئه‌م شه‌ڕانه زه‌حمه‌تی و قورسی نه‌بووبۆیان موسڵمانی بالکان که‌من و له چه‌ند شاری گه‌وره‌ن. ئه‌مه به پێچه‌وانه‌ی ئاسیای بچووک و ناوچه کوردنشینه‌کانه که له سه‌ده‌ی ۱۱تا ۱۵ زایینی وه هێنانی تورکه‌کان بۆ ناوچه‌که وه سڕینه‌وه‌ی له ئه‌رمه‌نی، یوونانی وه له‌و ده‌مه‌وه کورده‌کانی تورکیا خه‌ریکی به‌رخودانن له گه‌ڵیان بۆ مانه‌وه له سه‌ر خاکێک که قه‌د داگیرکه‌ری نه‌بووه‌و به هه‌زاران ساڵ له‌وێ ده‌ژی.وه‌ک سه‌ر چاوه‌کان ده‌ڵین 'نێۆ تورکه‌کان' په‌نا ده‌به‌نه به‌رسوپای ئاڵمانی فاشیستی ئه‌وانیش پێیان ده‌ڵێن که ده‌بێ یوونانی و ئه‌رمه‌نییه‌کان نه‌مێنن چونکه ده‌ترسان دژی قازانجه‌کانیان به ره‌و باڵکان بچن.
مکانیزمی 'جێنۆساید' ناوی 'ته‌شکیلات مه خسووسه' له خۆ گرت سێ سوپاسالار فه‌رمانی کوشتنه‌کانیان دا وه‌ک ده‌گوترێت. پاش هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی 'مسته‌فا که‌مال پاشا' ئیتر تورک بوون وه‌ک ناوی خوای لێ هات هه‌ر جۆره نافه‌رمانێک به توندی له‌م باره‌وه وڵام ده‌درایه‌وه.
رژێمی ئه‌مڕۆی تورکیا گه‌وره‌ترین سوپای ئافریقا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی و ئۆرووپا هه‌یه، ئه‌م سوپا هه‌تا بناخه‌ی گوێ ته‌یاره به مۆدێڕنترین چه‌که‌کانی دونیا وه ئه‌مه سوپا وه درێژه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئیمپراتووری ئۆسمانییه نه‌ک تورکیه واته هه‌موو شتێک گۆڕا، خه‌ڵک ته‌فروتوونا کران به‌ڵام ئه‌و مکانیزمانه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆیان مانه‌وه،ناوه‌کان وناوچه‌کان له باری دیمۆگرافییه‌وه شڵه‌ژان ،مێژوونووسه‌که‌نیان به داتاشینی درۆ په‌رتووکه‌کانی قوتابخانه‌کانیان پڕ کرد له نه‌فره‌ت له به‌رامبه‌ر هه‌ر شتێک که مۆرکی ره‌په‌زپه‌ره‌ستانه‌ی پێیه‌وه نه‌بوو.
به‌شی کۆتای سڕینه‌وه‌ی یوونانیکان له سپتامبری ۱۹۵۵ ده‌ست پێ ده‌کات ئه‌م ده‌ست وه‌شاندنه وه‌ک شاره‌زایان به وردی باسی لێوه ده‌که‌ن ناوی 'پروگرۆم' بووه که پێشتر ۴۶ کۆمه‌له‌ی به هێزی ئابووریانیان کرد به یه‌ک له ژێر ناوی 'ته‌ک متحوله' ده‌کرێت بگوترێت ئه‌مه فزه ووزه‌ی بن بڕکردن بۆیه له ماوه‌ی شه‌ش کاتژمێر دا هه‌ڕه‌شه‌یان لێ کردن وه خه‌ڵکی یونانی شاریان ده‌ر کرد وده‌ستیان به سه‌ر ماڵ و داراییاندا گرت.
ڕژێمی کۆماری ئیسلامی تورکیا:
له ئه‌م به‌شه‌ی وتاره‌که‌ماندا باس له ئه‌ردۆغان و داوود ئۆغلوو ده‌که‌ین ئه‌م دوو که‌سه به جۆره مانۆڕێک خۆیان نه‌رم ئایینی و شتی وا به دونیای نێوده‌وڵه‌تی ناساند.
* ئه‌ردۆغان، پێش سه‌رۆک وه‌زیری، قه‌ساب بووه له ئیستانبوول له مه‌دره‌سه ئایینی ۶ ساڵ خوێندوویه‌تی. باوه‌ڕی وایه وه‌ک ئیسلامی یه‌ک که مزگه‌وت ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاته، کۆڵه‌که‌که‌نی مزگه‌وت به باوه‌ڕ ناو ده‌بات و خه‌ڵکی ناو مزگه‌وت به شه‌ڕکه‌ران ناو ده‌بات و مریدی 'فه‌تحوڵا گوله‌ن'ە کە له ولایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئامریکا ده‌ژی و ئه‌م قوتانخانه‌گه‌له‌ی به ناوی 'ئیشک' له دونیادا بڵاوه‌یان کردووه وانه‌ی ئایینی ئیسلامی ده‌ڵێنه‌وه به کار ده‌هێندرێن بۆ پڕوپاگه‌نه‌ده‌ی 'پان تورکیزم'.
له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتدارییه‌وه ئه‌ردۆغان راوێژکاری کار‌و باری نێوده‌له‌تی 'داوود ئۆغلوو' بووه وه چه‌ند ساڵه بۆته وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا. له به‌شی سێه‌می وتاره‌که‌مان باسی ده‌که‌ین بۆ ده‌بێ ئێمه‌ی کورد بیناسین؟
'داوود ئۆغلوو' له دایک بووی "تاشکه‌نده" دایکی تاجیکه و باوکی تورکه، وه‌ک پرۆفسوری زانکۆکانی 'مه‌ڕمه‌ڕه' و 'بیلگه' کاری کردووه و تێزی دۆکتۆراکه‌ی له ژێر ناوی 'ئارمانجی درێژ خایه‌ن وستراتژی تورکیا' باس له کۆمه‌ڵێ خه‌ت و نیشان ده‌کات بۆ تورکیا وداهاتووی تورکیا پێش بوونه وه‌زیری ده‌ره‌وه به ماوه‌ی هه‌شت ساڵ راویژکاری ئه‌ردۆغان بووه.
'داوود ئۆغلوو' و ه‌ک تێۆریسیه‌ن به‌رهه‌مه‌که‌ی که زیاترله ۸۰۰ لاپه‌ڕه‌یه خوێندوومه‌ته‌وه به یوونانی وه‌ک کتێبێکی پۆلیتیک و شێوه‌ی هه‌ڵسووکه‌وتی سیاسی ده‌توانین بڵین که سه‌ر چاوه‌یه‌کی جێگه‌ی تێڕوانین و بایه‌خداره. که‌سێکه باڵا ده‌ست له به‌یان و ره‌وانی و فیکردا، هه‌روه‌ها مێژوو له زۆر جێگا خڕ ده‌کاته‌وه و ئه‌م کۆمبه‌ندی کردنانه‌ی حاڵه‌ت و روخساری 'ته‌عارف' سیاسی پێیه‌وه دیاره به پێی لێکدانی نووسه‌ری ئه‌م وتاره ئه‌م هه‌ڵسووکه‌وته سیاسی و دیپلۆماتیکه له فارسه‌کانه‌وه بۆماوه‌ته‌وه.
بیر و خه‌ونی 'داوود ئۆغلوو' ده‌توانین بڵین سه‌ر چاوه ده‌گرێ له چالاکییه‌کانی 'سوڵتان عه‌بدولحه‌مید'ی دووه‌م، که‌سێک که بۆ کۆمه‌له‌ی 'ئیتحاد وته‌ره‌قی' شێوه‌ی موریدی هه‌بوو.
که‌مالییه‌کان هه‌ر له ئه‌و ده‌مه‌وه دوو باڵ بوون، باڵێک که 'سێکتاریسته‌کانیان' پێده‌ڵین که ئه‌م لایه‌نه یارمه‌تی 'لێنین' و بلشویکه‌کانی هه‌بوو وئنگلیزه‌کانیش یارمه‌تی 'مسته‌فا که‌مال پاشا' ( ئاتا تورک ) دا چونکه چاوی به وڵاتانی دیکه وئه‌و سنوورانه‌وه نه‌بوو که زل هێزه‌کانی ئه‌و ده‌م دابه‌شیان کردبوو.
به‌ڵام باڵێکی دیکه یان که ئه‌مڕۆ ئێمه کورد رووبه‌روویانین وه ئه‌مانه ئاره‌زووو خه‌ونی ده‌سه‌ڵات به سه‌رسێ کوچکه‌ی دونیادا ده‌بینن.
بۆ پاڵ پشتی تیۆرییه‌که سیاسیه‌که‌ی سێ شت ده‌کات:
*به کاری هێنانی ئاشتی (ئه‌و ئاشتی و ته‌باییه ی خۆیان مه‌به‌ستیانه)
** چاره‌سه‌رکردنی گرفته‌کان له گه‌ڵ جیرانه‌کان
*** قازانجی هه‌م خۆیان و هه‌مبه‌ره‌کانیان
ئه‌م جۆره ته‌عارۆف گه له 'نێوئۆسمانی' وه پیشاندانی ئوسمانییه‌کان وه‌ک فریشته و ده‌سه‌ڵاتی نموونه‌یی خۆی له خۆیدا ره‌تدانه‌وه‌ی تێۆرییه‌که‌یه. بۆ وێنه ئه‌وه‌ی خۆیان بۆ عه‌ره‌به‌کان باوک وبرا پیشان ده‌ده‌ن هیچ بناخه‌یه‌کی له مێژووی ئۆسمانی دا نموونه‌ی به‌ر چاو هه‌ڵسووکه‌وتی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی له گه‌ڵ ئه‌ندامای سوپای 'ینی چاری' ئه‌وانه‌یان وا دایکیان خه‌ڵکی گه‌لانی غه‌یره عه‌ره‌ب بوون له میسر، ئه‌لجه‌زایر و ئه‌ندۆنیزیدا 'گارد ئۆجاق دانێ' بوون به هیچ شێوه‌یه‌ک به‌شداری ناوه‌نده‌کانی ده‌سه‌ڵاتی که به ئابوورییه‌وه په‌یوه‌ست بوو نه‌بوو.
سێ شوێن وناوچه دونیا به گرینگ داده‌نێ بۆ خه‌ونی 'نێۆ ئۆسمانلیک':
* له مه‌دیته‌رانه ی شه‌رقی دا ده‌ریای 'ئێژه' وه بۆ خۆی له به‌رهه‌مه‌که‌یدا ده‌ڵێ" ئه‌وه‌ی که کۆی ده‌سه‌ڵاتی ئێژه " به ده‌ستی یوونانه‌وه‌یه گرفتێکی مه‌زنه بۆمان بۆ ده‌سه‌ڵاتداریمان له خۆرهه‌ڵاتی نزیک ودونیادا".
** له بالکان دا 'بۆسنی و ئالبانیا' یان بۆ گرینگه. وه‌هه‌ر وه‌ها قبرس که له ساڵی ۱۹۷۴ وه به‌شێکی ئه‌م دوورگه‌یان داگیرکردووه به بیانووی هه‌بوونی تورکه‌مان وپاراستنیان و۴۳۰۰۰ سوپاییان هه‌یه له قبرس.
***له خۆرهه‌ڵاتی نزیک واته کوردوستان و ناوچه کوردنشینه‌کان گرینگه بۆیان له باری ده‌سه‌ڵاته‌وه‌و له خۆ ڕا نه‌بوو دابه‌زی به بێ پرس له 'که‌رکووک'.
دیپلۆماسی ته‌عارۆف بۆ ئێمه له سه‌ده‌ی ۲۱ دا بۆ ئێمه ده‌بێ بێ مانا بێ وا پێمان ناکرێت هه‌نگاو هه‌ڵگرین ئینجا تێۆری برای وبراده‌ی بۆ ره‌قیبی سیاسی بێ بناخه‌یه و ده‌بێ بزانن لایه‌نه سیاسیه‌کانی کورد که بارودۆخه‌که ئالۆزه‌و ئه‌گه‌ری ته‌فرو تووناکردنی گه‌له‌که‌مان هه‌یه ده‌نگیان یه‌ک بخه‌ن ده‌سه‌ڵات گه‌لێک که کۆی ئه‌م میکانیزمه‌یان هه‌یه به ئا ئه‌م ساده‌ی و ساکارییه له کۆڵمان نابنه‌وه. بێ گومان یه‌ک ده‌نگی کورد و هێزه‌کانی وحکوومه‌تی هه‌رێم کوردوستان وه کۆمه‌له‌ی کوردی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات زه‌مانه‌تی ژیان وژیانه‌وه‌ی کورده له سه‌ده‌ی بیست و یه‌که‌مدا.
...
ژێده‌ر:
سوپاس و پێ‌زانین بۆ پرۆفسۆری هاوڕیم Speros Vryonis له به‌شی زانسته کانی خاوه‌ری نزیک له 'هاروارد' به‌رهه‌مه به نرخه‌کانی له‌م بواره‌دا.
هه‌ر وه‌ها پرۆفسۆر رووناک دڵ و تاقانه، باوکی یوونانی خۆم Neoklis Sarris' که ساڵی پار کۆچی دوایی کرد به‌رده‌وام پێی ده‌گوتم: ده‌بێ ئاگاداربن، ناوچه‌یه‌کی کوردوستان نه‌که‌ن به ده‌وڵه‌ت و لێ گه‌ڕێن زلهێزه‌کان
به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان داگیرکه‌ن.
http://nnsroj.com/detiles.aspx?id=2978&ID_map=25&ID_map1=25&name=%D8%AF.%20%D9%87%DB%8C%D9%88%D8%A7%20%D9%BE%D9%87%E2%80%8C%D9%86%D8%A7%D9%87%DB%8C
No comments:
Post a Comment