سه‌رۆک ئۆباما به‌ڵێن ده‌دات بکوژانی دیـپـلۆماتانی ئه‌مه‌ریکایی له لیبیا ڕاده‌ستی داد بکات
سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما به‌ڵێنی دا له‌گه‌ڵ لیبیا کاربکات بۆ ڕاده‌سـتکردنی بکوژانی باڵیۆزی وڵاته‌که‌ی و 3 ئه‌مه‌ریکایـیه‌که‌ی تر، ئه‌وانه‌ی دوێنێ شه‌و له شـاری بنغازی ڕۆژهه‌ڵاتی لیبیادا هێرشیان کرایه سه‌ر.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه سه‌رۆک ئۆباما که له کۆشـکی سـپی وه‌زیری ده‌ره‌وه هێله‌ری کلنتن له پاڵیدا وه‌سـتابوو ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی " که‌س به هه‌ڵه‌دا نه‌چێت. له‌گه‌ڵ حکومه‌تی لیبیادا کارده‌که‌ین بۆ ڕاده‌سـتکردنی ئه‌و تاوانکارانه‌ی ئه‌و هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر ڕۆڵه‌کانی وڵاته‌که‌ماندا.
سه‌رۆک ئۆباما گوتیشی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی لیبیا کار ده‌که‌ین بۆ پاراستنی دیپـلۆماتانی ئه‌مه‌ریکایی له وڵاته‌که‌یاندا. هه‌روه‌ها گوتی بهڕێوبهرایهتیـیهکهی خۆی ڕاسپاردووه ڕێوشوێنی توندی ئاسایشی بگیرێته‌به‌ر له سه‌رانسه‌ری جیهاندا بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی داموده‌زگا دیـپلۆماسـیهکان و کارمه‌نده‌کانیان.سه‌رۆک ئۆباما ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که له‌وه‌تای وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا دامه‌زراوه ڕێز له هه‌موو بیروباوهڕێـک گیراوه و گوتی ڕه‌تی ده‌که‌ینه‌وه سووکایه‌تی به هه‌رچ ئاین و بیروباوهڕێـک بکرێت، به‌ڵام له هه‌مان کاتیشـدا هیچ پاساوێـک بۆ ئه‌و جۆره توندوتیژیـیه بێ مانایه نیـیه. بۆیه ده‌بێت هه‌موو جیهان پـێـکه‌وه ئه‌م جۆره کاره دڕندانانه‌یه ڕه‌تبکه‌نه‌وه.
جێی ئاماژه‌یه زیاتر له 20 سـاڵه هیچ باڵیۆزێـکی ئه‌مه‌ریکایی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات نه‌کوژراوه.
http://www.dengiamerika.com/content/article/1506567.html
//////////////////////
No comments:
Post a Comment