ئیسرائیل: بە تەنها هێرش ناكه‌ینه سه‌ر ئێران
راوێژكاری باڵای وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل ره‌تیكرده‌وه وڵاته‌كه‌ی به‌نیازبێت له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا گورزی سه‌ربازی له ئێران بوه‌شێنێت.
له‌و باره‌یه‌وه ئاموس گیلاد راوێژكاری باڵای ئیهود باراك وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل ره‌تی كرده‌وه به نیاز بن له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا به‌شێوه‌ی تاكلایه‌نه گورزی سه‌ربازی له ئێران بوه‌شێنن. گوتیشی: له ئێستادا ئیسرائیل خوێندنه‌وه بۆ ئاستی كاریگه‌ری فشاره نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی سه‌ر ئێران ده‌كات.
ئه‌و راوێكارهی وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد كه ته‌نانه‌ت به‌رپرسانی حكومه‌تی تارانیش له‌وه تێگه‌یشتوون كه نابێت هێڵی سور ببه‌زێنن و ناكرێت چه‌كی ئه‌تۆمی به‌رهه‌م بهێنن. ناوبراو پێشیوایه به‌رپرسانی حكومه‌تی ئێران له‌و ده‌ترسن به‌رپرسیاره‌تی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ بگرنه ئه‌ستۆ.
http://www.malpress.com/kurdish/hawali-jehany/3994.html
-------------------------
به‌رپرسیارێتی تاوانه‌کانی کوشتی ژنان له‌ئه‌ستۆی کێدایه؟
دەشتی جەمال..
ئەم چەند مانگەی ڕابردو کوشتنی ژنان بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەرو نامرۆڤانە لەکوردستان ڕووی لەزیاد بون کردوە، بەشێوەیەک هەواڵەکانی باسی گەرمی مانشێتی ڕۆژنامەو گۆڤار ومیدیا ئەلەکترونیەکانی داگیرکردوه، ئەم تاوان وکردەوە قێزهونانەی بەرامبەر ژنان ئەنجام دراون، وێژدانی ئینسانی هەموانی ڕاچڵەکاندوه وبەدوای خۆیشدا زنجیرەیەک کار‌و چالاکی ڕێکخراوەکانی ژنان‌و هەڵسوڕاوانی، هێناوه‌تە دەنگ. بەدیاریکراوی بەدوای ڕووداوەکانی ١٧ شوباتەوە دەنگێکی گەورەی ناڕه‌زایه‌تی بەرامبەر بەتوندوتیژی وقەسابیکردنی ژنان خۆی نیشانداوه. ته‌نانه‌ت ئه‌م ده‌نگه و چالاکیه‌کانی، بەڕێوبەرایەتی و دەزگاکانی سه‌ر بهدەسەڵاتیش، که گوایە له‌بواری نەهێشتنی توندوتیژی دژ بەژنان کار ده‌که‌ن، هێناوه‌ته قسه‌و به‌م دواییانه‌ش پێشنیاری پێکهێنانی ئه‌نجومه‌نێکی ڕاویژکاری هاوبه‌ش له‌نیو فه‌رمانگه حکومیهکانو ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیدا خراوه‌ته ڕوو.. بەڵام له‌م نێوه‌دا هێشتا هەر کوشتنی ژنان درێژەی هەیە. که‌وایه بۆچی لەگەڵ ئەو هەمو چالاکی وههوڵانه و لەگەڵ ئه‌و هەموو دەزگاو دامه‌زراوانه‌ی دژ بەتوندو تیژی لەکوردستان دامەزراون، کەچی دەبینین کوشتنی ژنان وتوندوتیژی بەرامبەریان هەر درێژەی هەیە؟ ئایە کێشەکان چیە ؟ بۆچی پیاو سالاری بەو ئاستە گەیشتوە؟
بۆ وەڵامی ئەم پرسیارانە ده‌بێ لەوێوە دەست پێبکەین که هەتاکو جیاکاری چینایه‌تی وهەڵاواردنی ئابوری له‌کۆمه‌ڵگادا ببێت، ئه‌وا هەڵاواردنی کۆمەڵایەتی و فەرهەنگیش له‌دژی ژنان درێژەی دەبێت. کوردستان وه‌ک هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌کی تری سه‌رمایه‌داری که له‌سه‌ر بناغه‌ی جیاکاری چینایه‌تی و به‌رهه‌مهێنانی قازانج‌و که‌له‌که‌ی سه‌رمایه له‌ده‌ستی کهمایهتیهکدا دامه‌زراوه، ئه‌وا دین‌و پیاوسالاری ونه‌ریته کۆنه‌کان که‌ڕیشه‌یان لهڕابرودایه، بونه‌ته به‌شێک له‌سه‌رخانی سیاسی وکۆمه‌ڵایه‌تی وگۆشهیهک له‌گۆشه‌کانی سیسته‌می سیاسی و ئیداری‌و که‌لتوری ویاسایی، که به پێویست، ستهمکێشی ژنانی به‌شێوه‌یه‌کی ئه‌وپه‌ری ئاشکرا، له‌خۆیدا پاراستووه و به‌رده‌وامیش ئه‌م ستهمکێشیه به‌رهه‌م دێنێته‌وه. له‌لایه‌کی تریشه‌وه دواکه‌وتووی ئابوری‌و سیسته‌مێکی سیاسی وئیداری که‌کۆمه‌ڵگا به‌رێوه ده‌بات، هاوکات پێدانی ڕۆڵی زیاتر به ئیسلام وشه‌ریعه‌ته‌که‌ی .. هێنده‌ی تر پیاو سالاری ودابو نه‌رێتی کۆنه‌په‌رستانه‌ی زاڵکردوه، ژنان وئه‌وانی له‌گه‌ڵ دڕنده‌ترین ئاستی ستهمو هه‌ڵاواردندا به‌ره‌وڕو کردۆته‌وه. به‌م پێیه‌ش دەستبردن بۆ چارەسەری کێشەکانی ژنان و هەڵاواردنیان لە کۆمەڵگادا، به‌پێویست ده‌خاته گرەوی ڕیشەکێشکردنی سەرچاوەکانی ئه‌م جیاکاری ونایەکسانی وسیسته‌مه سیاسی و ئابوریه‌وه. به‌تایبه‌تی کهسەرمایەداری ستەمی لەسەر ژنان کردووە بە یەکێک لە کۆڵەکەکانی پەیوەندیە ئابوری و کۆمەڵایەتیەکانی خۆی. ئەمرۆ هەموو حکومەتەکانی سەرمایە لەلیبرالیزمو دیموکراتخوازانهوه، تا ناسیونالیزمه میلیشیایی وخیڵەکیهکان، له‌ده‌سه‌ڵاته‌کانی ئیسلامی سیاسی توندڕه‌وه‌وه تا ڕیفۆرمخوازانو نوێگهرانی ئاینی، هه‌موویان له‌سه‌ر بنه‌مای جیاکاری چینایهتیو ڕهگهزیو ئه‌سنیکی وئاینه‌کان دامه‌زراون. ته‌نانه‌ت هه‌موویان له‌وخاڵه‌دا هاوبه‌شن که‌ئاین وکلیساو مزگەوتەکان، شه‌ریعه‌ت وفه‌رهه‌نگی دواکه‌وتوانه وڕه‌گه‌زپه‌رستی وپیاوسالاری وه‌ک به‌شێک له‌سه‌رخانی سیاسی بۆ پاراستنی قازانجه‌کانی چێنی ده‌سه‌ڵاتدار وبازاڕی سه‌رمایه‌یان، ڕابگرن و دەورو خزمەتێکی گەوەرەیان پێبده‌ن تا بتوانن ئه‌نواعی ستهمکێشیو جیاکاری به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگاوه بکه‌نه پێوانه بۆمافو ئازادیه‌کانی هاوڵاتیان. بێگومان له‌دۆخێکی ئاوا‌شدا ستەمکێشی ژنان و بیمافیان. یه‌کێکه له پێداویستیه‌کانی مانه‌وه وقازانجهێنهری چینی سهرمایهدارو ده‌سه‌ڵاتداری کۆمه‌ڵگا.
له‌کوردستاندا خودی ئامارەکانی ده‌سه‌ڵات ڕیژه‌ی کوشتنی ژنان وتوندوتیژی، ڕوو له‌هه‌ڵکشان ئاشکراکردووه. ته‌نانه‌ت ژنان لەڕیزی پێشەوەی بێمافی وڕوداوه‌کانی کوشتن، خۆکوژی، خۆسوتاندن، ئیغتیساب، ناچارکردن بەلەشفرۆشی، دەستدرێژی جنسی لەنێو دەزگا ئیداریەکان، روبەروبونەوە له‌گه‌ڵ فەرهەنگی دواکەوتوانهو عەشیرەتی و خەتەنەکردن... داناوه. نەک هەر ئەمانە بگرە هەمان فەرهەنگی ژن کوشتن وتوندیژی گوێزراوەتەوە بۆ نێو کورد زمانانی دەرەوەو بکوژانی ژنان پەناگای سەلامەتی وبێوەیی خۆیان لە کوردستان دۆزیوەتەوە. سه‌رچاوه وهۆکاری ئه‌م واقعیه‌ته تاڵه‌ی ژنان چییه؟. به‌تایبه‌تی که‌هه‌م ناڕه‌زایه‌تیه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ئارادایه‌و هه‌م ژمارەیەکی زۆریش لەکهمپهین وڕێکخراوەی ژنان وکۆمەڵگای مەدەنی هه‌ن که‌کار له‌سه‌ر کێشەی ژنان دەکه‌ن؟.به‌بڕوای من دیارده‌ی پەرشوبڵاوی وزاڵ بوونی ئاسۆیەکی ریفۆرمیستیانە له‌م مه‌یدانه‌دا، ئه‌توانێ وه‌ک دوو هۆکاری سه‌ره‌کی چاویان لێ بکرێت. به‌تایبه‌تی که هەڵوێستگرتن له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌کانی ژنان و چالاکی نواندن لەهەر ئاستێک‌دا بێت لەلایەن رێکخراوەکانی ژنانەوە پێویستە لەهەنگاوی یەکەمدا به‌رۆکی دەسەڵات بگیرێت. چونکه کۆمەڵگا ڕەنگدانەوەی چینی دەسەڵاتداره. له‌کوردستانیش دەسەڵاتێک کەزیاتر لە ٢١ ساڵە کۆمه‌ڵگا بەرێوە دەبات، حکومەت وسیسته‌م ویاسا‌و فه‌رهه‌نگێکی پاراستووه کە له‌سه‌ر بنه‌مای جیاکاری چینایه‌تی وئیلهام وه‌رگرتن لەدین ونه‌ته‌وه چێتی وپیاوسالاری دامه‌زراوه. هەر کەس که‌مێک سه‌رنج بدات به‌ساده‌یی ئه‌وه ده‌بینێ کە لە پەرلەمان‌و وەزارەتخانەکانی ئەو دەسەلاتەدا، ئەوقاف ومەلاو شەریعەتی ئیسلام سەرچاوەی دارشتنی یاساکانن وده‌وریان بۆته مایه‌ی پێشیلکردنی ئازادیه‌کان ومافی هاولاتیانی یه‌کسان بۆ هه‌مووان به‌ژن وپیاوه‌وه. دین سەرچاوەی دەستورەکەیەتی، قانونی فرە ژنی دەکاتە یاسا. ده‌ستی ده‌سته‌و تاقمی ئیسلامی ئه‌وه‌نده ئاوه‌ڵاکردووه تا مزگەوت ومەلا وده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنیان لهپەخشکردنەوەی تۆوی دوبەرەکی وبێمافی بەژناندا، مه‌کینه‌یه‌کی کهلتووریو ئه‌خلاقی گه‌وره، له‌دژی ژنان و ئازادیه‌کان به‌ڕێخه‌ن.. هەر بۆیە خەبات بۆ کۆتایی هێنان بەبێمافی ژنان نەک تەنها لەپراکتیکی دەسەڵات، بەڵکو دەبێ نیشانە لە خودی وجودی ئەم دەسەڵاتە بگرێت.
لەسەرێکی تریشەوە بەهۆی ئەو هەڵومەرجەی کهبەسەر کۆمەڵگای کوردستاندا له‌دژی ژنان زاڵکراوە، لەئەوروپاش ژنان به‌هه‌مان شێوه ڕووبه‌ڕوی کاره‌ساته‌کانی کوشتن وتوندوتیژی ده‌بنه‌وه. لێره‌دا ڕەنگە ئەو پرسیارە بکرێت کە باشە ژنان لە ئەوروپا ئازادی ومافی خۆیان له‌م کۆمه‌ڵگایانه‌دا به‌ڕه‌سمی بۆناسراوه، بەڵام بۆچی هێشتا ژنانی پەنابەر روبەروی هەمان ئەو کێشانە دەبنەوە کە لەکوردستاندا بەرۆکیان پێدەگرێت؟
بێگومان، بەهۆی سیاسەتی راسیستی و فرەکەلتوری وڵاتانی ئەوروپا وایکردوە حکومەتەکانی ئەوروپاش شان خاڵی بکەن لە بەرپرسیاریهتیەک بەرامبەر ماف‌و ئازادیەکانی کۆمەڵگا بەیەکسان. ژنان بە هۆی پەنابەر بون وجیاوازیەکی کەلتۆری ونەتەوەی وئاینی، بۆتە هۆی ئەوە کەخزمەگوزاری ویارمەتیەک کە بۆ ژنان بۆ پاراستنیان لە دەست توتدو تیژی هەیە، بە شێوەیەکی یەکسان بەرێوە نەچێت و بە ناچار ژنان‌و منالان ببنه قوربانی هه‌مان ئەو نەریتو کەلتورە دواکەوتوو و پێوانە دارزیوانەی کە لە نێو کۆمینیەتیهکاندا باوه، کەئیلهام لەو کۆمەڵگایەوە وەردەگرێت کەلێوەی هاتون. واتە گوێزانەوەی ئەو فەرهەنگو کەلتورەی کەتاکی کورد لەگەڵ خۆی لەکوردستانەوە هەڵیگرتوە سەرئەنجام ئاڕاسته‌یه بۆ کارکرده‌کانی ئه‌قڵیه‌تی پیاوسالاری‌و سه‌رکوتگه‌ری له‌به‌رامبه‌ر ژناندا. به‌مجۆره‌ش کارەساتو تراجیدیایەک کە ئێستا لەکوردستان درێژه‌ی هه‌یه، وه‌ک ئه‌ڵقه‌یه‌کی ته‌واکه‌ر پێبنێته ژیانی ئه‌و ژنانه‌وه که له ئه‌وروپا ده‌ژین.
ئامارەکانی کوشتنی ژنان لەچەند ساڵی ڕابردودا سەنگی مەحەکە بۆ ئەوەی هەڵسوراوانی یەکسانی خواز بیر بکەنەوە تا لەکۆیەوە دەست پێبکەن. به‌تایبه‌تیش هەر ئاستێک لەچالاکی نواندن وهەوڵدان بەئاڕاستەی باشکردنی ڕەوشی ژنان بێدەستبردن بۆ سەرچاوەکانی ستەمکێشی ژانانو هەڵاواردنیان ناتوانرێت کۆمەڵگا لەم مئهساتانە رزگار بکات کە روبەروی ژنان دەبیتەوە. کاتی ئەوە هاتوە لەکەمپەین وکۆرو کۆبونەوەو کۆنفرانساتو ئیمزاکۆکردنەوەو کاری بێئاکامەوە، کارەکانمان بگۆیزینەوە بۆ شەری پاسەوانانی هێشنەوەی دابونەریتی دواکەوتوانە، ئەوانەی سیستەمی پیاو سالاری بەرهەم دەهێنن، ئەوانەی ڕێگەگری دەکەن لە قانون‌و یاسایەکی پێشرەوی ئینسانی که یه‌کسانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ژن‌و پیاو ده‌سته‌به‌ر ده‌کات، دانانی سزای قورس بۆ ئه‌وانه‌ی که‌هه‌ر جۆره ئازاردان وسوکایهتیو توند‌و تیژیه‌ک به‌رامبه‌ر به ژنان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ڕه‌خنه وده‌ست نیشانکردنی ڕیشه‌ی تاوان‌و ئازاردان‌و جیاکاری به‌رامبه‌ر به ژنان، لابردنی تهنگهبهریهکان له‌به‌رده‌م ژنان بۆ چونیان بۆسهرکارو پاراستنی ریزوحورمهتی ئینسانیان، پێکهینانی دامه‌زراوه‌و دام‌و ده‌زگای وه‌ک دایه‌نگاو ومه‌ڵبه‌ندی یاری‌و په‌روه‌رده‌کردنی ساوایان له‌گه‌ره‌که‌کان.. که‌م کردنه‌وه‌ی ئه‌رکی سه‌رشانی ژنان له‌کاری ناوماڵ‌و راکێشانیان به‌ره‌و چالاکی ئابووری‌و سیاسی‌و که‌لتوری له ده‌ره‌وه‌ی خێزان.......، ئه‌مانه ڕێچکه‌کانی خه‌باتێکی فراوانی کۆمه‌ڵایه‌تیه که‌ده‌بێ کار بۆ فه‌راهه‌م کردنیان بکرێ. به‌ڵام بێ‌شک کاکردن بۆ گۆرینی ئەو هەڵومەرجەی ژنانی تێدا دەژی، یەکگرتویی و لە خۆبردوییو هاوئاهەنگی ههڵسوراوانو ڕێکخراوهیەکی توند‌و تۆڵ مەحکەمی ژنانی پیویستە، لەدەوری ئاسۆ‌و ئامانجێک که ڕووی لهههڵپێچانی ده‌سه‌ڵاتی ئێستای بۆرژوازی کورده وسه‌ره‌نجام ئازادی‌و یەکسانی کامل وهەمەلایەنەی ژنان موسۆگه‌ر ده‌کات.
penusakan.com
No comments:
Post a Comment