مێزگردی هه‌فتانه : ئێستای ڕه‌وشی که‌رکوک
ده‌قی مێزگردی هه‌فتانه دەنگی رادیۆی کوردی ئەمەریکا
زۆر جار به‌رگوێمان که‌وتووه پلانی ستراتیژی هه‌ن له عێراقدا بۆ یه‌کلایی کردنه‌وه‌ی ئه‌م دۆسێیانه و ئاماژه به هه‌نگاوه‌کانیش کراون وه‌ک بارێکی پۆزه‌تیفانه‌ی خواست هه‌بوون بۆ ئه‌و یه‌کلاییکردنه‌وانه، به‌ڵام هیچ ئاماژه‌یه‌ک به‌وه نه‌کراوه چۆن هه‌ندێک له‌و هه‌نگاوانه خۆیان ده‌بنه ته‌گه‌ره و ئاڵۆزی.
هه‌تا کاتی ئه‌م مێزگرده‌ش ئه‌وه‌ی له که‌رکوک ڕووده‌دات ئاماژه‌ن به‌وه‌ی هێشتاش به‌ندی 140 ی ده‌ستوری عێراق پاش 7 ساڵ له په‌سه‌ندکردنی نه‌یتوانیوه قۆناغی یه‌که‌می جێبه‌جێکردنی تێبپه‌ڕێنێت و هه‌ر ده‌گوترێت ئاساییکردنه‌وه‌ی بارودۆخ و ڕه‌وشی که‌رکوک.
ڕه‌وشی که‌رکوک به‌شێوه‌یه‌ک ئاڵۆز بووه گه‌یشتۆته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی ته‌نانه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنه چاوه‌ڕوانکراوه‌کانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوک، له په‌رله‌مانی عێراقدا هه‌وڵی داڕشتنی یاسایه‌کی تایبه‌ت هه‌بێت بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه.
چۆن ده‌کرێت ڕه‌وشی سیاسی ، ئاسایشی ، ئابوری، خزمه‌تگوزاری ئه‌م شاره په‌ره پێبدرێت؟
زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌که‌م له‌و ڕه‌وشه‌ی که‌رکوکدا کێیه؟
کلیلی چاره‌سه‌ریه‌کان له گیرفانی کێدایه؟
ئایا پێشنیازه‌کانی بۆ یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی دۆسێی که‌رکوک ده‌کرێن له به‌رژه‌وه‌ندی خاوه‌ن ماڵدایه؟
به‌ڵێن ساڵح ، له مێزگردی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکادا میوانداری، نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان عارف قوربانی و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان دلێر عه‌بدولقادری کردووه.
وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه و پرسیاری تریش له‌سه‌ر ڕه‌وشی که‌رکوک له درێژه‌ی مێزگرده‌که‌دایه:
-------------------------
ئەمریکا "موجاهیدینی خەڵق"ی بە فەرمی لە لیستی تیرۆر هێنایە دەر
NNSROJ: لە سەر داوای دادگایەکی فێدێراڵی ئەم وڵاتە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە فەرمی رێکخراوی موجاهیدینی خەڵقی لە لیستی تیرۆری ئەو وڵاتە هێنایە دەر.
رۆژی هەینی (٢٨ی سێپتامبری ٢٠١٢)، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەکیفەرمی رایگەیاند کە "بەم هۆیە کە رێکخراوی موجاهیدینی خەڵقی ئێران، لە دە ساڵی ڕابردوو، هیچ کردەوەیەکی تیرۆریستی ئەنجام نەداوە و بە فەرمیش رایگەیاندووە کە واز لە خەباتی چەکداری دێنێ،ئەمریکا ئەو وڵاتەی لە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکان سڕیوەتەوە".
لە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا هەروەها هاتووە کە "هاوکاری موجاهیدنی خەڵق، لە پرۆسەی داخستن و چۆلکردنی بنکەی سەربازی ئەشڕەف لەگەڵ ئەمریکا" هۆکارێکی تری ئەو بڕیارەیە.
پێشووتر، دادگایەکی فێدێراڵ لە ئەمریکا، داوای لە وەزارەتی دەرەوەی ئەو واتە کردبوو کە تا مانگی ئۆکتۆبری ٢٠١٢ی دەرفەت هەیە تا موجاهیدین لە لیستی تیرۆر بخاتە دەر.
سڕانەوەی ناوی ئەو رێکخراوە لە لیستی رەشی ئەمریکا، جگە ئازادکرانی سامانی بلۆکەکراوی موجاهیدین لە ئەمریکا و ئازابوونی چالاکی سیاسی، هاوکاری ئەمریکا بۆ گواستنەوەی ئەندامانی نیشتەجێی عێراقی موجاهیدین بۆ وڵاتانی تری جیهانی لێدەکەوێتەوە.
رێکخراوی موجاهیدینی خەڵقی ئێران، لەم ساڵانەیی دوایی دا، لابیگەرییەکی بەهێزی لە سەرتاسەری جیهان و بە تایبەت ئەمریکا کردووە تا ناوی خۆی لە لیستی تیرۆری ئەمریکا بسڕێتەوە. ئەو رێکخراوە توانیویەتی پشتیوانی دەیان سێناتۆر، ئەندامی ئێستا و پێشووی کۆنگرێس و سیاسەتمەداری ئەمریکا بەدەست بهێنێ.
رێکخراوی ئاماژەپێکراو، لەم ساڵانەی دوایی دا، رۆڵی کاراشی هەبووە لە ئاشکراکردنی پڕۆژەی ئەتۆمی ئێران و زانیاری گرینگی لەمبارەوە، بە ئەمریکا و هاوپەیمانانی داوە.
ئەوەی کە ئەمریکا بە "لیستی تیرۆر" پیناسەی دەکات هەموو ئەو رێکخراو و حیزب و دامەزراوە سیاسی و کۆمەڵایەتییانە دەگرێتەوە کە دژ بە بەرژەوەندی ئەمریکا و یا هاوپەیمانانی چالاکییان کردبێ.
شایانی باسە کە "رێکخراوی موجاهیدینی خەڵقی ئێران"، لە ساڵی ١٣٤٤ی هەتاوی دامەزراوە، رێکخرواێکی دژبەری کۆماری ئیسلامییە، لە دەیەی شەستی هەتاوی دا، هەزاران ئەندامی لە گرتووخانەکانی کۆماری ئیسلامی لەسێدارە دران و ئازار و ئەشکەنجەیان دیت و هەر ئێستاش بە یەکێک لە گورج و گۆڵترین رێکخراوەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی دەناسرێ.
No comments:
Post a Comment