پێویستە کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان یێکگرتو بێت وە بۆ وەدیهاتنی ئامانج وە ئاواتەکانی بەرانبەر داگیرکەران بوەستێت، وە لە فیدڕاڵی یان کۆنفیدڕاڵی کەمتر هیچ شتێکی تر قبوڵ نەکات.
دەبێ بە هەمو توانایێکەوە بەربەرەکانی بکەین بە تایبەتی لە گەڵ فارسەکان، کە هەمیشە ئێمەیان پەراوێز خستوە وە سەدان ساڵە بە دەستی وان دەچەوسێینەوە. دەبێ هەر لە ئێستاوە بەرنامەی خۆمان دابنێین وە بیرو ڕا لە گەڵ کۆمەڵانی خەڵکی کوردست
ان بکەین وە بگۆڕینەوە. ئێمەی کورد نابێت بە هیچ شێوەیێک هەڵەکانی ڕابردومان دوبارە کەینەوە. ئەگەر گەلانی ئێران بیانهەوێت لە گەڵ ئێمە بژین، دەبێ داواکاریەکانمان قبوڵ بکەن، دەبێ ڕێز لە بیرو باوەری ئێمە بگرن. حکومەتێک بە ناوی حکومەتی فارس وە دینی بە هیچ شێوەیێک قبوڵ ناکەین، بەڵکو حکومەت دەبێ لە دین جیابکرێتەوە وە تەک میلیەتی نەبێت. زمانی ڕسمی، بە تەنیا زمانی فارسی نابێت، بەڵکو زمانەکانی تریش بە تایبەت کوردی دەبێ زمانی ڕسمی ئێران بێت. من لە سەر وشەی ئێرانیش دوو دڵم وە پێویستە نێوێکی تر بە کار بێنین، چۆن ئەو نێوە لە لایەن ناسیۆنالیزم وە فارسە فاشیستەکانەوە بە سەرمان دا سەپاوە.
فارسەکان ڕابردوێکی پاکیان نیە وە جێی باوەڕی ئێمە نین، ئەوان هەمیشە ئێمەیان خستۆتە ژێر چەپۆکی خۆیان، بۆیێش هیچیان تێدا نەهێشتۆتەوە کە وەک برایێک بتوانین بە یێکەوە بژین. دەبێ تەعەمولی هەمو داوایەکانمان بکەن، وە دەست لە قسەی زەلامی وەک کوروش وە ئێرانی باستانی وە فارس بونی ئێرانی بشۆن، ئەگینا بە هیچ شێوەیێک لە گەڵ وان نابین وە دەبێ گەلی کورد بیر لە سەربەخۆیی بکاتەوە.
//////////////////////
لە بیرتان نەچێت، دەڵێن سەرۆکی ئەمریکا(ئۆباما) قسە زانێکی گەورەیە.
لە قسە کردن دا قەت کەمی نایێنێت، بۆیێش بۆ بە سەرۆکی ئەمریکا.
دیارە من کۆماریەکانم زیاتر خۆش دەوێت، چۆن لە سەر کێشەی کورد ئەوان باشترن.
گەلی کورد نابێت بە هەویا هیچانیان لە خۆگەڕێت، بەڵکو دەبێ خودی خۆمان هەوڵ بدەین بۆ ڕزگار کردنی وەڵاتمان وە بە شان وە ملی خۆمان ئازادی وە دەست بێنین. دەبێ گەلی خۆمان لە پشت بێت وە پاڵ بدەین وە گەلی خۆمان بۆ نەجات بون لە دەستی زۆرداری
No comments:
Post a Comment