ئیسرائیل داوای گرتنه‌به‌ری هه‌ڵوێستی توند ده‌کات دژ به ئێران
به‌نیامین نه‌ته‌نیاهۆ ، سه‌ره‌ک وه‌زیری ئیسرائیل ده‌ڵێت ئێران ته‌نها چه‌ند مانگێکی ماوه بگاته ئه‌وه‌ی توانایی چه‌کی ناو‌کی هه‌بێت، هه‌ر بۆیه کرده‌یه‌کی به‌رایی له‌شکریانه ههنگاوێکی گونجاوه دژ به تاران.
سه‌ره‌ک وه‌زیری ئیسرائیل له میانه‌ی دیمانه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی (ئێن بی سی) گوتی زۆرێک له ڕێبه‌رانی جیهان په‌یوه‌ندی پێوه‌ده‌که‌ن و پێی ده‌ڵێن هه‌نگاوی له‌شکری نه‌گرێته‌به‌ر چونکه پێویست نییه و گرتنه‌به‌ری ئه‌و هه‌نگاوه مه‌ترسیدارتره له نه‌گرتنه‌به‌ری.
هه‌ڵوێستی سه‌ره‌ک وه‌زیری ئیسرائیل پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵوێستی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌که‌ی سه‌رۆک ئۆبامایه و باڵیۆزی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت هێشتا ئێران ماویه‌تی بگاته ئه‌و هێڵه و پێویسته کاتی زیاتر به سزاکان بدرێت.
جیاوازی ڕوانینه‌کان له نێوان ئه‌مریکا و ئیسرائیل‌دا له‌سه‌ر ئێران له‌م ده‌می هه‌ڵمه‌تانه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکادا سه‌نگی خراوه‌ته سه‌ر.
مت ڕۆمنی کاندیدی کۆماریه‌کان بۆ پۆستی سه‌رۆکی ئه‌مریکا، سه‌رۆک ئۆباما به فه‌رامۆشکردنی ئیسرائیل گوناهبار ده‌کات.
زانیاری زیاتر له ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌دایه:

سەرچاوە رادیۆی دەنگی ژوردی ئەمریکا
------------------------------------------------------
سه‌رۆکی لوبنان داوا له ئێران ده‌کات مه‌سه‌له‌ی بوونی پاسداران له وڵاته‌که‌ی ڕوون بکاته‌وه
میشێل سوله‌یمان سه‌رۆکی لوبنان به فه‌رمی داوای له ئێران کرد ڕوونکردنه‌وه بدات سه‌باره‌ت به‌و لێـدوانه‌ی دوێنێی فه‌رمانده‌ی باڵای سوپای پاسـدارانی ئێران که تیایدا گوتبووی ڕاوێژکارانی له‌شـکری ئێرانی له لوبنانن.
ئۆفیسی سه‌رۆکایه‌تی لوبنان له به‌یانـنامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند که‌وا سه‌رۆک سوله‌یمان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ی ئه‌مه‌ی به غه‌زه‌نفه‌ر ڕوکن ئابادی باڵیۆزی ئێران له به‌یرووت گوتووه.
باڵیۆزی ئێرانیش لای خۆیه‌وه نکوڵی کردووه له بوونی ڕاوێژکارانی ئێرانی له لوبناندا.جێی ئاماژه‌یه دوێنێ یه‌کشه‌ممه جه‌نه‌ڕاڵ محه‌مه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری فه‌رمانده‌ی باڵای سوپای پاسـدارانی ئێران له لێـدوانێـکیدا بۆ ڕۆژنامه‌وانان گوتی ئه‌ندامانی هێزی قودسی سوپاکه‌ی بۆ ڕاوێژکاری له سوریا و لوبنانن، به‌ڵام هیچ ورده‌کاری زیاتری نه‌دا.

No comments:
Post a Comment