ئێران و ئیسرائیل و بهرنامهی ناوکی
بهنیامین نهتهنیاهۆ، سهرهک وهزیری ئیسرائیل دهڵێت وێڕای ئهو ناکۆکیانهش که لهگهڵ بهڕێوبهرایهتیهکهی سهرۆک ئۆباما ههیهتی،بهڵام بهردهوام دهبێت له فشار خستنه سهر وڵاته یهکگرتووهکانی ئهمریکا تا توندتر بێت لهسهر ئێران.
اژانسی دهنگ و باسی ئهسیۆشێتد پرێس دهڵێت بهڕێز نهتهنیاهۆ دهیهوێت واشنتۆن مهرجی ئاشکرا دابنێت وهک زهمینه خۆشکردن بۆ لێدانی دامهزراوه ناوکیهکانی کۆماری ئیسلامی ئێران به پێشهنگی وڵاته یهکگرتووهکانی ئهمریکا.
وڵاته یهکگرتووهکانی ئهمریکا گرتنهبهری ههنگاوێکی لهو شێوهیه ڕهتدهکاتهوه، بهڵام سوریشه لهسهر ئهوهی نابێت ڕێگه به ئێران بدرێت چهکی ناوکی دروستبکات.
چهکی ناوکی دروستبکات.
تهلئهڤیڤ و واشنتۆن پێکڕا ههوڵیان داوه له بایهخی ئهو ڕاپۆرتانه کهم بکهنهوه که تایبهتن به جیاوازی و ناکۆکی ڕوانینهکانی ههردولایان.

بهنیامین نهتهنیاهۆ، سهرهک وهزیری ئیسرائیل له لێدوانێکدا بۆ ژمارهی ئهمڕۆ 5شهممهی ڕۆژنامهی ئۆرشهلیم پۆست دهڵێت ههرگیز ئهو داوایانهی له ئهمریکا ڕاناگرێت بۆ دانانی هێڵی سور و دهشڵێت شهرم ناکات کاتێک باس له ڕوانینهکانی خۆی دهکات لهسهر بهرژهوهندیهکانی ئاسایشی ئیسرائیل.
ئیسرائیل و وڵاته یهکگرتووهکانی ئهمریکا، نیگهرانیان ههیه لهوهی ئێران بیهوێت بهرنامه ناوکیهکهی بۆ دروستکردنی بۆمبی ئهتۆمی بهکاربهێنێت. ئێرانیش بهردهوام ئهو گوناهبارکردنه ڕهتدهکاتهوه.

http://www.dengiamerika.com/content/article/1507144.html
----------------------------
2011-01-11
ئێران تیرۆریستە یا پژاک ئاغای زیباری!!؟؟ -مەولوود ئافەند
چەند رۆژ پێش ئێستا بەرێز وەزیری دەرەوی عێراق هۆشیار زێباری کە هاوکات ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانی(عێراقی)شە،لە میانەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لە بەغدای پایتەختی عێراق لەگەڵ وەزیری دەرەوی کۆماری ئیسلامی تێرۆریستی (ئێران) ئاغای عەلی ئەکبەر ساڵحی بە بی لەبەر چاوگرتنی هەست و ئازارەکانی گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان(ئێران)چاڵاکترین تەڤگەری سیاسی و چەکداری ئێستای مەیدانی سیاسی رۆژهەڵاتی کوردستان،پژاک (پارتی ژیانی ئازادی کوردستان)ی بە رێکخراویکی تیرۆریستی ناوزەدکرد،ئەوەش لە کاتێکدایە کە بە بێ هیچ زەمینەیەک و ئەگەرێکی پێشوەخەت ئامادەکراو ئاغای هۆشیار زێباری لە هەودیتنێکی دیپلۆماسیدا ئەو لیدوانەی لە دژی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان ورێکخراوی موجاهیدینی خەلق کە ئێستا لە شاری ئەشرەفدا نێشتەجیەن و ماوەی سالێک زیاترە کە رۆژانە بە بەردەوامی لە لایەن هێزەکانی سوپای عێراق و بەشێکی لە سوپای پاسداران و هێزە شاراوەکانی قودس لە ناو خاکی عێراقدا هێرشیان دەکرێتە سەر و لە هەموو بوارەکانەوە رێگری دەکری لە چوونی هاوکاری و ئیمکاناتی لۆجستێکی و مرۆڤیش بۆ ناو شاری ئەشرەف بە رێکخراوی تیرۆریستی تۆمەتبار کرد، دیارە پژاک و موجاهیدینی خەلق کە هەردووک ئۆپۆزسێۆنی ئێرانن و مێژووییەک لە خەبات و بەرخۆدانیان لە دژی زوولم و دیکتاتۆرییەتی ئاینی کۆماری ئیسلامی ئێران هەیە و هەردووک خەبات دەکەن بۆ گەوێشتن بە مافە رەواکانی گەڵانی ئێران، بەڵام بەراوەرد کردنی ئەم دوو رێکخراوە لێرەدا کرۆکی بابەتی من نییە و ئەوەی زیاتر جێگای گومانە و مرۆڤ بەرەو رامانێکی قووڵتر دەبات،بەبێ بوونی هێچ بەڵگەیەک لەو قۆناغەدا پارتی ژیانی ئازادی کوردستان لە لایەن (ئاغای زێباری)وەک پارتێکی تیرۆریستی ناوەزد بکری، دیارە بەرێز ئاغای زێباری ئاگاداری ئەوە نییە کە ووشەی تیرۆر و تیرۆریستی ماوەی 31 ساڵە بەسەر نوێنەر و هەوتا ئێرانییەکی خۆیدا لە لایەن کۆمەڵگای نیودەولەتیەوە سەپاوە و ئێران محکووم کراوە بە وڵاتی تێرۆر و سێدارە و گەشەپێدانی تێرۆریزم لە ناوچەکەدا بە گشتی و لە عێراقی داروخاوی دوای پرۆسەی ئازادی کە ئێستا ئاغای زێباری نوێنەرایەتی دەکات لە وڵاتانی دەرەوە، بەتایبەتی کە عێراقی ئێستا زیاتر لە هەموو شۆنەکانی تر،بۆتە قوربانی دەستی ئەو گروپ و ریًَکخراوە تیرۆریستیانەی کە رۆژانە لە لایەن ئێرانەوە پرچەک دەکرین بە مەبەستی تێکدانی ئارامی و ئاسایشی ناوخۆی عێراق و بەبەردەوامی هەرەشەی کووشتن و تۆقاندن هەیە،لەسەر ژیانی هاوڵاتیانی سڤیلی عێراقی بە گشتی، باشتر وابوو کە زێباری لەبەری ئەوەی بەبێ هیچ بەڵگەیەک هێرش بکاتە سەر تەڤگەری ئازادیخوازی کورد لە رۆژهەلاتی کوردستان کەمێک بیری لەوە کردبایەوە، کە ئەوە پژاک نییە کە پشتگیری لە تێرۆر و ئاژاوە و تێکدانی رەوەشی ئارامی ناوچەکەی دەکاتەوە، بەڵکوو ئێران و نوێنەرەکەیەتی کە لە پاڵ هەموو کردەوەکانی لە ناوخۆ و دەرەوەدا بۆتە مەترسییەکی هەرە گەورە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکدا و جیهاندا.
ئەم لێدوانەی ئاغای زیباری کە دوورە لە هەموو بەرپرسیارییەکی ئەخلاقی و نەتەوەیی و لەگەل هیچ پەرنسیپێکی دیپلۆماسیش ناگونجی ئەگەر بە روویەکی تریشەوە لێکدانەوەی لەسەر بکەین، دیارە ئەوە بۆ جاری یەکەمین نییە کە ئاغای زیباری بەو شێوەیەی تەڤگەری ئازادیخۆازی نەتەوەی کورد لە پارچەکانی تری کوردستان بە مۆرکی تێرۆریستی محکوم دەکات،لەبەرامبەر داگیرکەری کەماڵیزمیشدا بە هەمان شێوە پارتی کریکارانی کوردستان پەکەکەی کە نوێنەرایەتی 25 ملیۆن کورد دەکات لە پارچەی باکوری کوردستان بە تیرۆریست وەسفکردبوو، ئەورۆ بەهەمان شێوەی دووبارە پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) کە یەکێک لە پارتە چاڵاکەکانی ئێستای رۆژهەلاتی کوردستان و ماوەی چەندین ساڵە بە بەردەوامی لەسەر سنوورەکان و ناوخۆی ئێران خەباتی خۆی سیاسی و چەکداری دەمەشێنیت لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران و قورساییەکی بەرچاوی هەبوە لەسەرداکۆکی کردن لە مافە سەرەتاییەکانی گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان و هەر ئەمەێش وایکردوە کۆماری ئیسلامی کە بۆ خۆی بە وڵاتێکی تێرۆریستی محکوم کراوە، بکەوێتە پلانگیری لەدژی پژاک و بە رێکخراویکی تێرۆریستی بناسینی کە لە لایەن ئەمریکا و ئیسرائیلیەوە پشتگیری لێدەکری، ووشەی تێرۆریست بۆ پژاک لە لایەن ئێرانەوە بکار دی، بەڵام بۆ وەزیری دەرەوی عێراق کە بۆخۆشی کورد بێ و بەو شێوەیەی بکەوێتە پاڵپشتیکردن لە کۆماری ئیسلامی ئێران و لە رۆانگەی ئێرانەوە خەباتی گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان و خەبات وخوێنی شۆرشەکانی بخاتە خانەی تێرۆرەوە، جێگای قەبووڵکردن نییە و پەیویستە کە بە هەموو شێوەیەکی لەدژی ئەو لێدوانەی کە بۆ مرۆڤی سیاسی کورد جێگای شەرمە هەڵویست وەربگرین.
پێش هەموو شتێک ئەگەر سەیری نۆ سالێ رابردوو ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەراست بەگشتی و عێراق بە تایبەتی بکەین دەبێنین کە کۆماری سێدارەی ئیسلامی ئێران زۆرترین کاری تێرۆر و تێکدانی ئەنجامداوە لە عێراق بە تایبەتی و ناوچەکدا بە گشتی، ئەوەش هیچ پەیوەیست بە بەڵگە ناکات،چۆن زۆرترین بەڵگە لەبەردەستدایە لەسەر دەستێوەردانەکانی سوپای پارسداران و هێزی قودس و وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراقدا، هەر لەمەسەلەی پرچەک کردنی گروپ و ریًکخراوە تێرۆریستیەکانی شیعەی عێراق بۆ مەبەستی هێرشکردنە سەر هێزەکانی هاوپەیمانان بە گشتی و ئەمریکا بە تایبەتی لەبەر چاوە،هەروەها لە هەرێمی کوردستانیش بە هەمان شێوە لە مەسەلەی گروپ و ریکخراوە بەناو ئیسلامیەکان و گروپەکانی قاچاغی مادەسڕکەرەکاندا بە روونی دەبێنیرە، ئێران کە ئێستا بە هەموو شێوەیەک کەوتۆتە ژێر کاریگەری گەمارۆی کۆمەڵگای جیهانیەوە لە رێگەکانی خۆ دەربازکردن دەگەری بۆ ئەو قەیرانانەی کە ئێستا لە ناوخۆدا باڵی کێشاوە بەسەر هەموو کایەکانی دەسەڵات و ژیانی هاوڵاتیاندا، کردنەوەی ساحەیەکی نۆی ئابووری بۆ کۆمپانیاکانی ئێرانی لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا بەگشتی بۆتە بەشێکی سەرەکی لەو سەردانە دیپلۆماسیانەی ئەم دوایەی نێوان عێراق و ئێران.
بەڵام لێرەدا ناتۆانین خۆمان لەو بابەتە سەرەکیە بدزیینەوە کە بەپێی بەڵگە و لیدوانی بەرپرسانی ئەمریکاییش ئەوە کۆماری ئیسلامی ئێرانە حکوومەتی عێراق بەریوە دەبات، رۆڵ و قورساییی کۆماری سێدارەی ئیسلامی ئێران لە هەموو کایەکانی سیاسی و ئابووری و دیپلۆماسی و رۆشنێری و کۆمەڵایەتی عێراقی ئێستادا بەرچاوە و ئاغای زێباری لەبەری ئەوەی فتوای تێرۆریست بوونی پارتێکی شۆرشگێری کوردی بدات لە رۆژهەڵاتی کوردستان با کەمێک بیری لە عێراقی داگیرکراوی دوای پرۆسسەی ئازادی کردبایەوە، کە ئێستا دووبارە داگیرکراوە لە لایەن ئێرانی هاوپەیمانی ئاغای زێباریەوە.
لە بارەی ئەو ڕێوشوێنانەیش کە ئێران بۆ پاراستن و بەردەوامبوونی بەرژەوەندییەکانی خۆی لە عێراقدا دەیانگرێتە بەر،پەیوەیستە ئاماژەی بەوەش بکەین کە ئێران ڕێگە بەوە نادات جارێکی دیکە بەغدا قورساییەکی سەربازی لە ناوچەکەدا بە دەست بێنێتەوە، پرۆژەی دامەزراندنی بنکەی سەربازیی ئەمەریکایش لەو وڵاتەدا بە هەمو توانایەکییەوە هەرەس پێ دێنێت.
پاڵپشت بە بەڵگەنامەکانی ویکیلیکس،لە کاتی ئێستادا، ئێران کۆنترۆڵی زۆربەی داهاتەکانی عێراقی کردووە و چۆنێتیی خەرجکردنی ئەو داهاتە لەلایەن تارانەوە دەستنیشان دەکرێت. لێرەدا هیچ سیاسەتێکی دیکە شوێنی سیاسەتەکانی ئێران لە عێراقدا ناگرێتەوە، بۆیە لێدوانی بەرپرسانی عێراق لەمەر مەسەلەی رێکخراو و پارت و لایەنە سیاسیەکانی پارچەکانی تری کوردستان کە لە ناو خاکی عێراقدا جێگیر بوونە رەنگە داهاتوویەکی لەوەش رەشتر چاوەرێیان بکات.

No comments:
Post a Comment