بۆچی ئیسرائیل له‌کۆشتنی سه‌دام حسێن سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو ؟
ماڵپه‌ریكی ئیسرائیلی پیلانی هه‌واڵگری ئیسررائیل ئاشكرا ده‌كات ، ده‌رباره‌ی تیرۆركردنی صه‌دام حوسێن له‌ساڵی 1992و هه‌روه‌ها هه‌واڵگری ئیسرائیل مه‌شق و راهێنانی نهێنی ده‌رباره‌ی كوشتنی صه‌دام به5 سه‌ربازی سریه‌ی (ن)ی سه‌ربه ده‌سته‌ی سوپاسالاری گشتی ده‌دا له ناو یه‌كه‌ی كۆماندۆس و گروپیَكی پێكهێنا ده‌رباره‌ی پلانی تیرۆر كردنی صه‌دام حوسێن له‌نێو پرسه‌نامه‌كه‌ی خه‌یروللاَ توفاح.
ماڵپه‌ری یه‌دیعوت ئه‌حه‌رونۆتی ئیسرائیلی ئه‌وه ئاشكرا ده‌كات" له 5 تشرینی دوه‌می نۆفه‌مبه‌ری 1992، له فه‌رمانده‌ی مه‌شق وراهێنانی پیاده له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی مۆشه‌كێك له ئیسرائیل ، له‌شوێنی سریه‌ی ده‌سته‌ی سوپا سالاری گشتی بۆهۆی كوشتنی ، ئه‌و ( 5) سه‌ربازه و دواجار پلانی تیرۆركردنی صه‌دام حوسێن شكستی هێنا و بوه هۆی راگرتنی پیلانه‌كه.
ماڵپه‌ره‌كه ئاماژه‌ی بۆئه‌وشدا ، سوپای ئیسرائیل ومۆساد ، ده‌ستیان كرد به دیراسه‌ی پلانیَكی دیكه بۆتیرۆركردنی صه‌دام و چه‌ندین پلان و سینارۆی دیكه دروست كرا به‌لاَم هه‌موی شكستی هێنا دوای ئه‌و پلانانه فه‌رمانده‌ی سوپای تایبه‌تی ئیسرائیلی مه‌شق راهێنانیانی به كۆمه‌ڵێك سه‌رباز كرد و گروپێكیان پێكهێنا به‌ناوی گروپی عوسه‌ج !
ماڵپه‌ری ناوبراو روونیكرده‌وه" سه‌رۆكی سوپا سالاری ئیسرائیل ، فه‌رمانی به یه‌كه‌ی چالاكوانی تایبه‌تدا به‌بینینی مه‌شق وراهێنان ده‌رباره‌ی كوشتنی صه‌دام حوسێن و له‌نێو پیلانه‌كه‌داا (ئه‌یهۆد باراك ) وه‌زیری به‌رگریی ئیَستای ئیسرائیل ، كه‌ئه‌وكات سه‌رۆكی مۆساد بوو ئه‌ركی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌كه‌ی گرته ده‌ست.
له‌ناو پلانی كوشتنی صه‌دامدا به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌ی مو‌سادی ، ئیسرائیلی و لیوا عمیرام لیڤین ، فاره‌ماده‌یی هه‌موو مه‌شق راهێنانێكیان ده‌رباره‌ی پیلانی كوشتنی صه‌دام حوسێن و چاودێری راسته‌وخۆی له‌پیلانه‌كه هه‌بوو ،وه ئاگاداری سه‌رجه‌م شوینه‌كانی صه‌دام ئاگاداربو ، به‌تایبه‌تی له‌وشوێنانه‌ی كه ناوبراو بۆ ئاهه‌نگی سه‌رساڵی خۆی ، ده‌یگێرا، دواجار فه‌رماده ئه‌منیه‌كانی ئیسرائیل رێگربوون له‌پلانی كوشتنی صه‌دام حوسێن، ته‌نانه‌ت گه‌یشته ئه‌وه‌ی هه‌واڵگیری ( سی ئا‌ی ئه‌ی )، ئاگاداری پلانه‌كه بویه‌وه ( له‌پلانی عوسج)
دوای ئه‌وه هێزه تایبه‌ته‌كه‌ی ئیسرائیل له‌عیراق زانیاریان پێگه‌یشت كه خێرالله تولفاح خاڵۆی صه‌دام باوكی ساجیده‌ی خێزانی ، توشی نه‌خۆشی ونزیك بونه‌وه‌ی مردنی بووه، وه‌هه‌روه‌ها ئاگاداركرانه‌وه كه خاڵۆی صه‌دام مردنی نزیك بووه‌ته‌وه، له‌مه‌راسیمی ناشتنی له گۆرستانی تایبه‌تی خۆیان له‌عۆجه له نزیك تكریت صه‌دام به‌ژداری ده‌كات ، وه‌ده‌ست بكرێت به‌ته‌قاندنه‌وه‌ی گۆرستانه‌كه به بۆمبی فرێ دان له‌كاتی گه‌یشتنی كاروانه‌كه‌ی صه‌دام حوسێن بۆگۆرستان ، دواجار له‌لایه‌ن سوپا‌و مو‌سادی ئیسرائیلی رێگا به‌و پلانه نه‌درا ، كاره‌كانی خۆیان ئه‌نجام بده‌ن،
دوابه‌دوای ئه‌و پلانه پلانیكی تر رێكخرا بۆكۆتایی هێنان به صه‌دام ، بریار درا هێزیكی سریه‌ی ده‌سته‌ی سوپا سالاری گشتی ،به به كارهێنانی ئۆتۆمبیلی بازرگانی كه بریاردرا به‌فرۆكه له‌دووری گۆرستانه تایبه‌ته‌كه‌ی خێزانی صه‌دام، وه‌ئۆتۆمبیله‌كان موشه‌كی به‌ناو ته‌موز ی هه‌ڵگرتبو ده‌رباره‌ی گیشتنی صه‌دام حوسێن بۆگۆرستانه‌كه ، موشه‌كه‌كان ، بته‌قێنرێنه گۆرستانه‌كه‌دا .
مه‌ڵپه‌ره ئیسرائیلیه‌كه ، پیلانه‌كه‌ی كوشتنی صه‌دام ، به‌قورسی دانا‌و زانیاری ئه‌وه‌یان لانه‌بو كه‌ی خاڵۆی صه‌دام گیان له‌ده‌ست ده‌دات و بۆگۆرستانه‌كه و ره‌وانه بكرێت یان صه‌دام له‌و كاته ئاماده ده‌بێت و هه‌رله‌به‌ر ئه‌وه دوای شكست هێنانی پلانه‌كه پیلانیكی تری دارێژرا، له‌چاودێری كردنی گه‌رانه‌وه‌ی كچه‌كه‌ی له‌سویسراوه بۆعیراق كه‌خێزانی به‌رزان تكریتی بو وه زربرای صه‌دام حوسێن-یش بوو ، بۆیه هه‌وڵ درا به‌رزان تكریتی تیرۆر بكه‌ن تاكو صه‌دام ، له‌مه‌راسیمی به‌خاك سپاردنی براكه‌ی بچێته گۆرستانه‌كه‌و ، پیلانه‌كه سه‌ركه‌وتو بێت به‌لاَم وادیاره پیلانی كوشتنی به‌رزان تكریتی كه ئیسرائیل نه‌خشه‌ی بۆ دارێژابوو شكستی هێنا !
كوردستان نیوز ، زانیار داقوقی
No comments:
Post a Comment