نه‌ته‌نیاهو: ئێران چه‌ند مانگێـک له تواناکانی دروسـتکردنی بۆمبی ناوکیـیه‌وه دوره
سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل بنیامین نه‌ته‌نیاهو ده‌ڵێت ئێران له‌سه‌ر لێواری ئه‌و توانایانه‌یه که پـێویستن بۆ دروسـتکردنی چه‌کی ناو‌کی، بۆیه داوا له ئه‌مه‌ریکا ده‌کات هێڵێـکی سووری ڕوون بۆ ئێران دابنێت.
له چاوپێـکه‌وتنێـکدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی NBC ئه‌مه‌ریکایی، نه‌ته‌نیاهو گوتی 6 بۆ 7 مانگی دیکه ئێران ئه‌و توانایانه به‌ده‌سـت ده‌هێنێت و له ناوه‌ڕاستی سـاڵی داهاتوو 90% ی ئه‌و ڕێگه‌یه ده‌بڕێت به ئاڕاسته‌ی به‌رهه‌مهێنانی یۆرانیۆمی پـیتێنراو به ئاسـتێـک که به‌سه بۆ دروسـتکردنی بۆمبی ناو‌کی.نه‌ته‌نیاهو گوتیشی پـێویسته پـێش ئەوەی کار لە کار بترازێت، ئه‌مه‌ریکا هڵێـکی سووری ڕوون و ئاشکرا بۆ ئێران دابنێت، چونکه هه‌نگاوێـکی له‌و جۆره‌ی ئه‌مه‌ریکا ڕه‌نگه شیانی هێرشکردنه سه‌ر شوێنه ناوکیـیه‌کانی ئێران که‌م‌بکاته‌وه.
http://www.dengiamerika.com/content/article/1509075.html
-----------------------------
-----------------------------
ئێران به فه‌رمی ده‌ڵێت ژماره‌یه‌ک له هێزی قودسی له سوریایه
ئێران ده‌ڵێت ڕه‌نگه کاردانه‌وه‌ی له‌شـکری هه‌بێت ئه‌گه‌ربێت و سوریا دووچاری هێرشی ده‌ره‌کی بـبێت، وه ده‌شڵێت له ئێسـتادا ڕاوێژکارانی له سوپای پاسـداران یارمه‌تی نا له‌شـکری حکومه‌تی سوریا ده‌ده‌ن.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه جه‌نه‌ڕاڵ محه‌مه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری فه‌رمانده‌ی سوپای پاسـداران له ڕاگه‌یاندنێـکیدا بۆ یه‌که‌م جار به فه‌رمی دانی نا به‌وه‌ی وڵاته‌که‌ی بوونی له‌شـکری له سوریادا هه‌یه.
جه‌عفه‌ری نه‌یگوت ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی هێزی قودس له سوریا چه‌ندن، به‌ڵام گوتی ڕاوێژ و ئامۆژگاری سوریـیه‌کان ده‌که‌ن.
جێی ئاماژه‌یه هێزی قودسی سه‌ر به سوپای پاسـدارانی ئێران به‌رپـرسه له چالاکیـیه له‌شـکریـیه‌کانی ده‌ره‌وه، ناسراوه به‌وه‌ی هاوکاریـیه‌کی ته‌واوی له‌گه‌ڵ حزبوڵڵای لوبناندا هه‌یه و هه‌روه‌ها چه‌ند لایه‌نێـکی شیعه‌ی عێراقیش.پـێشتر چالاکوانان و ئۆپـۆزسیۆنی سوریا ئاماژه‌یان به بوونی له‌شـکری ئێران له وڵاته‌که‌یاندا ده‌کرد و ده‌یانگوت شان‌به‌شـانی هێزه‌کانی ئه‌سه‌د سه‌رکوتی خه‌ڵـکی ڕاپه‌ڕیو ده‌که‌ن، به‌ڵام ئێران نکوڵی ده‌کرد.

http://www.dengiamerika.com/content/article/1509032.html
No comments:
Post a Comment