Pages

Ads 468x60px

24 Sept 2012

تویتێر زمانی كوردی بە زمانە فەرمییەكانی خۆی زیاد دەكات


تویتێر زمانی كوردی بە زمانە فەرمییەكانی خۆی زیاد دەكات
بڕیارە تۆڕی كۆمەڵایەتیی توێتێر زمانی كوردی بە زمانە فەرمییەكانی خۆی زیاد بكات. كاناڵیTRT بڵاوی كردەوە، كۆمپانیای تویتێر داوای لە كوردەكان كردووە كە بەمەبستی دیزان و گەڵاڵە كردنی زمانی كوردی هاوكاریی ئەو كۆمپانیا بكەن.

ئەو كۆمپانیایە بە ناردنی نامە بۆ ئەو كەسانەی كەلە پرۆفایلەكانیاندا زمانی كوردی و هەروەها پیشەی نووسەریان تۆمار كردووە، داوای لێكردوون بۆ زیاد كردنی زمانی كوردی بە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتێر یارمەتییان بدەن.
كۆمپانیای توێتێر لە سەرەتای ساڵی تازەی زایینیەوە زمانی كوردی ئەخاتە ریزی زمانەكانی دیكەی ئەو تۆڕە كۆمەڵایەتییەوە.
ئامەد پەكۆ ژیان، یەكێك لە داڕێژەران و وەرگێڕەانی زمانی كوردی لە تویتێر رایگەیاند، بەم نزیكانە كاری دیزانی لاپەڕەی تویتێر بە كوردی كۆتایی پێ‌ دێت
///////////////////////////////

حکومەتی ئەمریکا، ڕێکخراوی موجاهدینی خەلقی ئێرانی لەلیستی گروپەتیرۆرستیەکان دەرهێنا و ئامادەی لێدانی ئێرانیان دەکات

پێنوسەکان...
هیلاری کلنتۆن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ڕایگەیاند" حکومەتی ئەمریکا، ڕێکخراوی موجاهدینی خەلقی ئێرانی لە لیستی گروپەتیرۆرستیەکان دەرهێنا".
پاش ئەوەی دادگای باڵای ئەمریکا، دووا وادەی خۆی بۆ دەسەڵاتدارانی حکومەت دیاریکرد، کەڕۆژی ٢١ ی ئەم مانگەبوو، پاش وەرگرتنەوەی وەڵامەکەی، بڕیاریدا، ئەو ڕێکخراوە، لەناو لیستی گروپەتیرۆرستیەکانی جیهان، بسڕێتەوە و ڕۆژی ٠١/١٠/٢٠١٢ بەفەرمی ڕایدەگەیەنێت. بەمەش، ئەمریکا، ئەو ڕێکخراوە ئامادە و ساز دەکات بۆ لێدانی ئێران.
شایانی باسە، ڕێکخراوی موجاهدینی خەڵقی ئێران، بەتۆمەتی کوشتنی دا شەش ئەمریکی لەپێش ئینقلابی ئێراندا و هەوڵدان بۆ هێرشکردنە سەر بنکەی دبلۆماتکارانی ئێران لەجیهاندا، لەساڵی ١٩٩٢ دا، لەلایەن ئەمریکاوە، خرایە ناو لیستی گروپە تیرۆرستیەکانەوە. لەگەڵیشیدا، ئەم ڕێکخراوە، لەساڵی ١٩٩١ دا و لەکاتی ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستاندا دژی ڕژێمی سەددام حسێن، کەوتنە پێش هێزەکانیان و لەکوردستاندا، سەدان هاوڵاتی بێبەرگری کوردیان کردە قوربانی.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates