لەشاری مالمۆ لەسوید، تەقینەوەیەکی گەورە لە تەنیشت گەورەترین ناوەندی جولەکەکان ڕوویدا
ئەم بەیانیە، هەینی، ٢٨/٠٩/٢٠١٢
لەتەنیشتی ناوەندی ڕەوەندی جولەکەکان لە شاری مالمۆ، لە سوید، تەقینەوەیەكی
گەورە ڕوویدا و ناوەندە سویدیەکان، بڵاویان کردۆتەوە کە هیچ زیانێکی گیانی
نەبووە.
پۆلیسی خووارووی سوید، لەمالمۆ، ڕایگەیاند" کارەکە، تیرۆرستی بووە و بەنیازی تەقاندنەوەی ناوەندەکە بووە".
یەکێك لەبەرپرسانی ڕەوەندی
جولەکە، لەمالمۆ، سەبارەت بەڕووداوەکە، ڕایگەیاند" جولەکەکان، تاکە ڕەوەندی
سویدن کە بەشێوەیەکی بەرفراوان و بەردەوام، لەلایەن، ئیسلامیە
توندڕەوەکانەوە، هێرشیان دەکرێتەوەسەر". هەروەها ووتیشی" ئەمە جاری کۆتایی
نابێت بۆ ئەو کردەوانەی کە ئیسلامیە توندڕەوەکان، بەمەبەستی کوشتن و
لەناوبردنی جولەکەکانی ئەو ووڵاتە، ئەنجامی دەدەن".
--------------------------
کۆمەڵەکەی نەتەوە بێدەوڵەتەکان نەخشەی نوێی ووڵاتی کوردستانی ڕاگەیاند کەلەدەریای ناوەڕاستەوە خۆی بەجیهانەوە دەبەستێتەوە
ێنوسەکان...
کۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه بێ
ده‌وڵه‌ته‌کان و که‌مایه‌تییه‌کانی ئه‌وروپا (Eurominority) و ئه‌نستیتۆی
کوردانی پاریس، نه‌خشه‌یه‌کی نوێی کوردستانیان بەزمانی کوردی و ئینگلیزی
ئامادەکرد. مه‌به‌ست لەنه‌خشه‌کە ناسیسن و بەفەرمیکردنی '' نه‌ته‌وه‌ی
چیای ئاگری''ە.
Eurominority ڕایگەیاند"
مه‌به‌ستی ئه‌وان له ئاماده کردنی ئه‌و نه‌خشه‌یه ئه‌وه‌یه که '
نه‌ته‌وه‌ی چیای ئاگری بناسرێت''. له نه‌خشه‌که‌دا شاره گه‌وره‌کانی
کوردان و چیا گه‌وره‌کان، چه‌م و گۆل جێگیر کراون. کۆمه‌ڵه‌که له
نه‌خشه‌که‌دا ئه‌و شوێنانه‌ی که به زاراوه‌ی جیاوازی کورد پێی قسه
ده‌کرێت، ده‌ستنیشانیکردوه.
سه‌رێکی نه‌خشه‌که ده‌گاته
حاتای و به‌شێک له‌وێ ده‌گرێته ناو خۆیه‌وه و لەباکووری ڕۆژئاوادا،
دەچێتە سەر دەریای ناوەڕاست و بەهۆی ئاوەوە، بەدنیای دەرەوە خۆی
دەبەستێەوە.
شارەگرنگەکان، لەنەخشەکەدا بریتین لەمانەی خوارەوە:
مه‌ره‌ش، ئه‌لبستان، کۆچگیری،
ئه‌رزینجان، قه‌رس، ئیدیر، ئاگری، ماکو، ورمێ، مهاباد، بیجار، کرماشان،
ئیلام، خانه‌قین، که‌رکوک، هەولێر، سلێمانی، موسڵ، قامیشلۆ و عه‌فری و
چەندین شاری دیکە.
له نه‌خشه‌که‌دا ناوی چیا و گۆل و چه‌مه‌کانی کوردستانیش به زمانی کوردی نووسراون.
تێبینی: کۆمه‌ڵه‌ی
نه‌ته‌وه بێ ده‌وڵه‌ته‌کان و که‌مایه‌تییه‌کانی ئه‌وروپا له ساڵی 1999
له‌لائه‌ن میکائیل بۆدلۆرێ-پێنلایز(Mikael Bodlore-Penlaez)ه‌وه
دامه‌زراوه. Eurominority له ئه‌وروپا خاوه‌ن ره‌سته‌یه‌کی به‌رفروانی
په‌یامنێر و لێکۆلینه‌وه‌ری سه‌ر گه‌لانه. (www.eurominority.eu) ئه‌مڕۆ
به (30) زمان کاره‌کانی ئه‌نجام ددات.
No comments:
Post a Comment