کۆمهڵگای جیهانی ناتوانێت رێگری له هێرشهکهمان بۆ سهر ئێران بکات
سەرۆك وەزیری ئیسرائیل رایگەیاند، هیچ وڵاتێك ناتوانێ هێڵی سوور بەمەبەستی هێرشی سهربازی ئێمە بۆ سەر بنكە سهربازییهکانی حكومەتی ئیسلامی ئێران دیاری بكات. حكومەتی ئیسرائیل لەو بڕوایهدایە، بێدیاری كردنی هێڵی سوور بۆ بەرنامەی ناوكی ئێران، ئەو وڵاتە دەست لە درووست كردنی چەكی ناوهکی هەڵناگرێت.
پێشتریش بنیامین نتانیاهۆ لە كۆبوونەوەی هەفتانەی كابینەی دەوڵەتەكەیدا رایگەیاندبوو: "تا ئەوكاتەی ئێران هێڵی سووری دیاریكراوی كۆمەڵگای جیهانی هەست پێنەكات، پلانی ناوهكی خۆی راناگرێت".
سەرۆك وەزیری ئیسرائیل بە ئاماژە بە راپۆرتی رۆژی پێنجشەممەی رابردووی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناوهكی لەبارەی ئێران، وتی: سەركەوتنەكانی بەرنامەی ناوكیی ئێران و بەپێی راپۆرتی ئاژانس، بە هیچ شێوهیهک قبوڵ ناكرێت.
ماوەی نزیك بە یەك مانگە باسی ئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر بنكە ناوهکییهکانی ئێران لە ناوەندە نێودەوڵەتییەكان و راگەیەنەكان لە گۆڕێ دایە.
ئەم پرسە لە کاتێکدا باسی لێوه دهکرێت كە ئەمریكا لە رێگای دوو دیپلۆماتی ئهوروپاییههو پەیامێكی بە ئێران راگەیاندووە كەلە ئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، ئەمریكا پشتیوانی ناكات.

No comments:
Post a Comment