Pages

Ads 468x60px

15 Sept 2012

مت ڕامنی: ده‌بێت ئه‌مه‌ریکا زیاتر له‌گه‌ڵ میسردا توندبێت


مت ڕامنی: ده‌بێت ئه‌مه‌ریکا زیاتر له‌گه‌ڵ میسردا توندبێت

مت ڕامنی کاندیدی کۆماریـیه‌کان بۆ سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ده‌بێت میسر پارێزگاری له‌ شوێنه‌ دیپـلۆماسیـیه‌کانی وڵاتانی بیانی له‌ وڵاته‌که‌یدا بکات، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا ڕه‌نگه‌ ئه‌و کۆمه‌که‌ له‌شـکریـیانه‌ی ئه‌مه‌ریکا سـاڵانه‌ به‌ به‌های 1.3 ملیار دۆلار ده‌یداتی دووچاری بڕین بـبن.


ڕامنی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئه‌مه‌ی له‌ نیویۆرک ڕاگه‌یاند و گوتی ده‌بێت وڵاته‌که‌ی زیاتر له‌گه‌ڵ میسردا توندتربێت.
گوتیشی ده‌بێت به‌ ڕاشـکاوانه‌ بۆ میسری ڕوون بکه‌ینه‌وه‌ که‌ له‌ پـێناو پاراستنی په‌یوه‌ندی و دۆسـتایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکادا پـێویسته‌ ڕێز له‌ په‌یمانـنامه‌ی ئاشـتی له‌گه‌ڵ ئیسرائیلدا بگرن و مافی که‌مینه‌کان بپارێزن و هه‌روه‌ها باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌که‌مان و وڵاتانی دیکه‌ش بپارێزن.
سەرچاوە رادیۆی کوردی دەنگی ئەمریکا
----------------------
پێوستە حكوومەتی ئەمریكا رێبەری هێرشی نیزامی بۆسەر ئێران بگرێتە ئەستۆ
kurdane.com
جو لیبرمن سناتوری ویلایەتە یەكگرتووەكان داوای لە سەر كۆماری ئەو وڵاتە كرد كە رێبەری هێرشێكی هاوبەش لەگەڵ وڵاتانی دیكە بۆ سەر حكوومەتی ئێران بگرێتە ئەستۆ. رۆژنامەی "جروسالم"ی ئیسرائیلی بڵاوی كردەوە، ئەو سناتورە وتیشی: پێویستە باراك ئوباما هەموو رێكارەكان بە تایبەتی رێكاری نیزامی لەهەمبەر حكوومەتی ئیسلامیی ئێراندا بگرێتە بەر.

هەر لەو پێوەندییەدا حكوومەتی ئیسرائیلیش بەبەردەوامی باس لە هێرشی نیزامی بۆ سەر ئێران دەكات بە چەشنێك كە سەرۆك وەزیری ئیسرائیل رایگەیاندووە، هیچ وڵاتێك ناتوانێ‌هێڵی سوور بەمەبەستی هێرشی نیزامیی ئێمە بۆ سەر بنكە نیزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران دیاری بكات.


ئەم پرسە لە حاڵێكدا هاتۆتە گۆڕی كە ئەمریكا لە رێگای دوو دیپلۆماتی ئورووپاییەوە پەیامێكی بە ئێران راگەیاندووە كەلە ئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، ئەمریكا پشتیوانیی ناكات.
ماوەی نزیك بە یەك مانگە باسی ئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر بنكە ئەتۆمییەكانی ئێران لە ناوەندە نێودەوڵەتییەكان و راگەیەنەكان لە گۆڕێ دایە.
kurdpa
------------------------
kurdane.com
شۆینەوارە میژۆیەکانی ناوچەی ئیلام
چەندین شوێنی مێژووی لە ئیلام چوونە ریزی ئاسەواری میللیی ئێرانەوە

5 ئاسەوار و شوێنی مێژووی لە پارێزگای ئیلام لە ریزی ئاسەواری میللیی ئێراندا تۆمار كران. لێپرسراوی میرات فەرهەنگی پارێزگای ئیلام رایگەیاند، لە دوایین كۆبوونەوەماندا لەگەڵ ناوەندە پێوەندیدارەكان توانیمان 5 شوێنی مێژووی و ئاسەواری گرینگ لە رێزی ئاسەواری میللیدا تۆمار بكەین.

بینای مێژووی " چكدوست علی"لە شارستانی دەهلوران یەكێك لەو ئاسەوارانەیە كە لە ریزی ئاسەواری مێژوویی گرینگدا تۆمار كراون.

تەپۆڵكەی "چغاسبز" لە شارستانی دەڕەشار، ئاسەواری گرینگی "میش خاس" كە دەگەرێتەوە بۆ هەزارەی بەر لە میلاد لەو ئاسەوارانەی دیكە بوون كە لە ریزی ئاسەواری میللیدا تۆمار كران.

قاسم پوور لێپرسراوی میرات فەرهەنگی پارێزگای ئیسلام وتیشی: ئەشكەوتی "مرروس" یەكێكی دیكە لە ئاسەوارە تۆمار كراوەكان بوو.

سەر چاوە ئاژانسی دەنگو باسی کوردپا

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates