هێزەکانی پاراستنی گەل: مۆڵگەی داگیرکەرانمان لە ئاسمانەوە پێکا
🔸ڕژیمی تورکیا کە وای لە خەیاڵدا بوو بە داگیرکردنی باشووری کوردستان رێگە بۆ داگیرکردنی هەموو کوردستان خۆش بکات و هەموو دەستکەوتەکانی گەلی کورد لە ناوببات، ئەمڕۆکە لە هەمبەر تێکۆشانی گەریلا بەچۆکا هاتووە.
🔸گەریلاکانی هەپەگە لە هەر دوو دیوی باشوور و باکووری کوردستان و بە ڕێگەی زەوین و ئاسمانەوە چەکدارانی ڕژیمی تورکیا بە ئامانج دەگرن.
🔸هێزەکانی پاراستنی ئاسمانی شەهید دەلال ئامەدی هەپەگە مۆڵگەیەکی چەکدارانی ڕژیمی تورکیەیان کردوتە ئامانج.
🔸ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل لە سەر چالاکی گەریلا لێدوانێکی بەمجۆرە ڕاگەیاندووە:
🔸هێزەکانی پاراستنی ئاسمانی شەهید دەلال ئامەد بەرەبەیانی رۆژی ٢٥ی دێسامبر بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان مۆڵگەی "سیرێ"ی چەکدارانی رژیمی داگیرکەری تورکیا لە شاری شیلادزێ لە ناوچەی ئامێدیان بۆمباران کرد. لەو چالاکیەدا ئامانجە دەستنیشان کراوەکان بە سەرکەوتوویی پێکران.
No comments:
Post a Comment