باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غدا راگەیەنراوێکی بڵاویكرده‌وه و تیایدا هاتووە، "پابه‌ندین به هاوكاریكردنی سوپای عێراق بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵاتەکە و به‌غدای پایتەخت و به مه‌به‌ستی یارمه‌تیدانیان له پاراستنی ناوچه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سه‌وز ٣٠ ئۆتۆمبێلی زریپۆشمان بۆ سوپای عێراق دابینكردووه."
🔹ئاماژەی بەوەشکردووە، ئه‌و ئۆتۆمبێلانه بۆ به‌شی فه‌رمانده‌ی تایبه‌ت له بنكه‌ی ئاسمانی ئه‌سه‌د دابینكراون و سوپای عێراق بۆ ئێشكگری به‌كاریده‌هێنن.
🔹ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئه‌و به‌شداریكردنه وه‌ک به‌شێک له پلانێكی گهورهتردێت له‌لایه‌ن نوسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی سوپای ئه‌مریكا و عێراق بۆ پاڵپشتیكردنی هێزی تایبه‌تی فه‌رمانده‌یی له پاراستنی ناوه‌ندی به‌غدا، هاوکات، له كاری پێكه‌وه‌یی بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی داهاتوویه‌كی سه‌قامگیر و پارێزراو بۆ گه‌لی عێراق به‌رده‌وامده‌بن.
🔹لە ماوەی رابردوودا، چەند موشەکێک ئاڕاستەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا کرا، لەکاردانەوەی هێرشەکەشدا، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، "هەر ئەمریکییەک بکوژرێت ئێران بەرپرسیار دەبێت."
No comments:
Post a Comment