ئازادکردنی مەرجداری ٧ زیندانی کورد لە شنۆ
▪️ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاوی کردەوە:
▫️حەوت بەندکراوی سیاسیی خەڵکی شنۆ بە ناوەکانی کوروش عەزیزی، ئەبووبەکر میناپاک، محەمەدئەمین قازی، مەغدید محەمەدزادە، یوسف ئەحمەدی، تەیب بامروەت و کامیل ئەحمەدی، بە تێپەڕاندنی یەک لەسەر سێی ماوەی سزای سێ ساڵ بەندکرانەکەیان، بە شێوەی مەرجدار لە بەندیخانە ئازاد کران.
▫️ئەو حەوت هاووڵاتییە کوردە ڕۆژی شەممە ١٣ی گەلاوێژ لە لایەن ئیتلاعاتی سوپای تیرۆریستی پاسدارانی شنۆوە دەستبەسەر و پاش دوو مانگ بە بارمتەی ٢٠٠ تا ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی تا کاتی دادگایی ئازاد کراون.
No comments:
Post a Comment