هەنگاوی بوێرانەی ئەردۆغان بۆ درووستکردنی دیکتاتۆریەکی تەواو عەیار
▪️پەرلەمانی تورکیە بە زۆرینەی دەنگی حیزبی داد و گەشەپێدان ، یاسایەکی پەسەند کرد کە بە پێی ئەو یاسایە چاودێری لەسەر دامەزراوە و ڕێکخراوە نادەولەتییە ناوخۆیی و دەرەکییەکان کە لەو وڵاتە چالاکی دەکەن، زیاد دەکات. بە پێی نووسراوەکەی ڕۆیتێرز، ئەو یاسایە لە ڕوانگەی ڕێکخراوەکانی داکۆکی مافی مرۆڤەوە بە تایبەت لە ڕوانگەی لێبوردنی نێودەوڵەتی، دامەزراوەکانی تایبەت بە کۆمەڵگەی مەدەنی دەگەڵ مەترسی سنوورداربوونەوەی جدی ئازادییەکانیان بەرەوڕوو دەکاتەوە.
No comments:
Post a Comment