ئێوارەی دوێنێ، ناوەندە هەواڵییەکانی عێراق، تیرۆرکردنی چالاکوانی خۆپیشاندانەکانی بەغداد، سەڵاح عێراقی تەمەن ٣٠ ساڵان یان لە بەغداد بڵاوکردەوە.
▪️لە پێش تیرۆرکردنی ئەو چالاکوانەدا، سەڵاح عێراقی لە شوێنی کارەکەی خۆی دا لە لایڤێکی فەیسبوک دا، باسی لە پێشێلکارییەکانی هێزە ئەمنیەکان دەکات لە ناوچەکانی شاری ناسریە و ڕەخنە لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران دەگرێت و بە گەندەڵ و سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران ناوی دەبات.
▪️سەڵاح عێراقی لە دواساتەکانی ژیانی دا لەو لایڤەی دا لە فەیسبوک دەڵێت ڕاستە لە مەیدانەکان خۆپیشاندانەکان داخراون بەڵام ناڕەزایەتی کۆتاییان نایەت و بەردەوام دەبن.
▪️میدیا عێراقیەکان ئاشکرای دەکەن، شوێنی کاری سەڵاح عێراقی، لە ناوەندی شاری بەغداد دایە و ئەو ناوچانە لەژێر کۆنترۆڵی چڕ و بەهێزی هێزە ئەمنیەکان و پۆلیسی فیدڕاڵی دایە و هەروەها ناوچەیەکی چڕی کامێراکانی چاودێری و کۆنترۆڵن .
▪️ئاماژە بەوەدەکەن کە ئەوچالاکوانە بە پێنج فیشەکی چەکی بێ دەنگ پێکراوە و شەهید بوە.
No comments:
Post a Comment