بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، دوێنێ، ٢٥ سەرماوەرز، هاوڵاتییەک بەناوی ئومێد مەعروف، خەڵکی گوندی عەلی ئاباد، لە شاری شنۆ، لەلایەن هیزەکانی ئیتڵاتی ڕژێمی ئێرانەوە دەستگیرکراوە و بۆ شوێنێکی نادیار براوە.
🔹لە ڕۆژی ٢٤ی سەرماوەرز دا، دوو هاوڵاتی تر بەناوەکانی کەمال قویتاسی و ڕەحمان یوسفی، خەڵکی شاری شنۆ، بەهەمان شێوە لەلایەن هیزەکانی ئیتڵاعاتی ڕژێمەوە دەستگیرکراون و بۆشوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.
🔹بەپێی ئەو سەرچاوەیە، سەرباری بەدواداچونی بنەماڵەی ئەو دەستگیرکراوانە لەلای ناوەندە پەیوەندیدارەکان و هۆکاری دەستگیرکردنیان بەڵام بێ وەڵام ماونەتەوە.
🔹لەلایەکیترەوە کەمپینی چالاکانی بەلوچ، ڕایگەیاندوە، هێزەکانی ئیتڵاعاتی ڕژێمی ئێران، بەلایەنی کەمەوە ١٠٠ هاوڵاتی بولەچیان بەبیانوی کوشتنی وەرزشکارێک لەشاری زاهیدان دەستگیرکردوە.
🔹هەروەها ئاژانسی هەواڵی هەرانا، بڵاوی کردۆتەوە، لە شاری ماشەهر لە ئەحواز، چوار هاوڵاتی تر دەستگیرکراون بەبێ ئەوەی ناسنامەکانیان ئاشکرا بکات،بیانوی دەستگیرکردنیشیان چالاکبونیانە لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکاندا.
No comments:
Post a Comment