مستەفا سەیفى لەسێدارە درا
▪️ ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاوى کردنەوە:
▫️ بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی بەفرانبار، حوکمی سێدارەی مستەفای سەیفی، تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی گوندی وێژنانی سەروو ـ سەوڵاوا، لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە جێبەجێ کرا.
▫️ ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمەکەی بۆ ژووری تاکەکەسی براوە.
▫️ عەتا سەیفی باوکی مستەفا گوتوویەتى بنەماڵەی کوژراوەکە حازر نەبوون لە کوڕەکەمان خۆش بن.
▫️ لە بەرامبەردا داوای بڕی ٣ میلیار تمەن پارەیان وەک دیە کردووە
▫️ بەڵام بنەماڵەی سەیفی نەیانتوانیوە ئەو بڕە پارەیە دابین بکەن.
▫️ تۆمەتەکەى کوشتنى کەسێک بووە بە ناوى کۆسار سەیفى لە سەر کێشەی نامووسی
No comments:
Post a Comment