Pages

Ads 468x60px

24 Dec 2020

ئیسرائیل پێشوازی لە پێشمیاری ئالمان بۆ چاکسازی لە بەرجامدا کرد

 


ئیسرائیل پێشوازی لە پێشمیاری ئالمان بۆ چاکسازی لە بەرجامدا کرد

🔺ئیسرائیل پێشوازی لە پێشمیاری ئالمان بۆ چاکسازی لە بەرجامدا کرد


باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە ئاڵمان ڕایگەیاند وڵاتەکەی پێشوازی لە گەڵاڵەیەکی ئاڵمان بۆ درووستکردنی چاکسازی لە بەرجام و پەرەپێدان بە لایەنە ئەمنیەکانی ئەو پەیمانە.دەکات، بەتایبەت لە دوای چوونی بایدن بۆ کۆشکی سپی.


جێرمی ئیزاکاروف، باڵیۆزخانەی تەلئاویو لە بێریلین، ڕایگەیاند کە ڕوانگەکانی ئەم دواییەی ئالمان سەبارەت بە پێویستی درووستکردنی گۆڕانکاری لە بەرجامدا، هەنگاو هەڵێنانەوە لە ڕێرەوەێکی درووستن.


هایکو ماس. وەزیری دەرەوەی ئاڵمان سەرەتای ئەم مانگە" زایینی" گووتبوی، ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەفەڵ ئێران بەتایبەت دوای چوونە دەری یەکلایەنەی واشنگتۆن و پێشێلکردنی بەردەوامی بەڵێنەکان لە لایەن ئێران، پێویستی بە پێداچوونەوەیە. ئەو گەڵاڵە زیادەی کە هایکۆ ماس دەیهەوێ لە بەرجامدا جێگیر ببێت جگە لە ڕێگری لە درووستبوونی چەکی ئەتۆمی، داوای ڕاگرتنی بەرنامەی مووشەکی ئێران دەکات.


باڵیۆزی ئیسرائیل لە ئاڵمان بە جەختکردنەوە لەوەیکە، ناتوانێ کات بۆ ساڵی ٢٠١٥ بگەڕێنێتەوە گووتی: بەرهەمهێنان و تاقیکردنەوەی مووشەک هەبووە. ئەو پرسانە دەبێ لە پەنا پێشێلکاریە بە ئەنقەستەکانی ئێران لە ڕێککەوتنی بەرجام. وەبەرچاو بگیرێن.


ئەو دیپلۆماتکارەی ئیسرائیل بە وەبیرهێنانەوەی ئەوەیکە هایکۆماس، خانەخوێی یەکەمین دیداری بەرپرسانی ئیسرائیل و ئیمارات دوای درووستبوونی پێوەندی دیپلۆماتیک لە نێویانە، جەختی لەوە کردەوە کە ئیسرائیل بۆ ئاساییکردنەوەی پێوەندییەکانی دەگەڵ چوار وڵاتی عەرەبی مەراکیش، بەحرەین، سودان و ئیمارات، جگە لە هاوکارییەکانی ئەمریکا، قەرزداری پشتیوانییە دیپلۆماتیکەکانی ئاڵمانە.


باڵیۆزی ئیسرائیل بە ئاماژە بە پڕڕەنگ بوونەوەی ئامادە بوونی ئاڵمان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، داوایکرد کە ئەمریکا و ئاڵمان لە جۆرێک سێگۆشەی ستراتژیکدا، سەبارەت بە پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پێوەندی زیاتریان دەگەل ئیسرائیل هەبێت.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates