یەپەگە: قسەکانی سەربەست لەزگین بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە دوورە لە ڕاستییەوە
🔹سەرچاوەیەک لە یەپەگەوە ڕایگەیاند کە قسەکانی "سەربەست لەزگین" سەبارەت بەوەی کە یەپەگە هێرشی کردووەتە سەر هێزەکانی پێشمەرگە ئەسڵ و ئەساسی نییە.
🔹سەربەست لەزگین ئەندامی سەرکردایەتیی پەدەکە ئەمڕۆ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەنووسیدا ئیدعای کردبوو کە گوایەیەپەگە شەوی ڕابردوو لەسەر سنووری ڕۆژئاوا و باشووری کوردستان ویستوویەتی هێرش بکاتە سەر خاڵێکی پشکنینی هێزەکانی پێشمەرگە.
🔹بەڵام سەرچاوەکانی یەپەگە جەختیان کردووەتەوە کە ئەو ئیدعایانەی سەربەست لەزگین دوورە لە ڕاستییەوە.
🔹هاوکات بەرپرسێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کاردانەوەی قسەکانی سەربەست لەزگین وتوویەتی وەزری پێشمەرگە شۆڕش ئیسماعیلە و گوتەبێژی فەرمیی وەزارەتی پێشمەرگەش جەبار یاوەرە. ئەوانیش تا ئێستا هیچ لێدوانێکیان لەو بارەیەوە نەداوە.
No comments:
Post a Comment