لحرة: قائانى بە سەرکردنەى ٤ میلیشیاى شێعەى عێراقى گوتووە ئامادە بن بۆ گورزوەشاندن لە ئەمریکا ئەگەر هێرش کرایە سەر کۆمارى ئیسلامی
الحرة: قائانى بە سەرکردنەى ٤ میلیشیاى شێعەى عێراقى گوتووە ئامادە بن بۆ گورزوەشاندن لە ئەمریکا ئەگەر هێرش کرایە سەر کۆمارى ئیسلامی
▪️ ماڵپەری "الحرة"ی ئەمریکی لە سەرچاوەیەکی سیاسی نزیک لە کۆبوونەوە نهێنییەکانى ئیسماعیل قائانی فەرماندەی سوپاى قودسی پاسدارانی تیرۆریست لە عێراق بڵاوى کردەوە:
▫️ ئیسماعیل قائانی بە نهێنی لەگەڵ میلیشیا چەکدارییەکانی عێراق لە بەغدا کۆ بووەتەوە.
▫️ دوای لێکردون لە ئامادەباشیدا بن بۆ ئەگەری بەرەنگاربوونەوەی ئەمەریکا.
▫️ قائانی لەگەڵ چوار سەرکردەی میلیشیاکانى نزیک لە ئێران کۆبووەتەوە.
▫️ سەرکردنەى ئەو چوار میلیشیایە بریتین لە (قەیس خەزعەلی، سەرۆکی میلیشیاکانى عەسائیبی ئەهلی حەق، شبل زەیدی سەرۆکی میلیشیاکانى ئیمام عەلی، ئەحمەد حمیداوی فەرماندەی کەتیبەکانی حیزبوڵا و ئەکەرم کعبی سەرۆکی میلیشیاکانى نوجەبا).
▫️ لە کۆبوونەوەکەدا قائانی داوای لە فەرماندەی ئەو چوار میلیشیا چەکدارە کردووە لە تەواوی ئامادەباشیدابن بۆهەر ئەگەرێکی بەرەنگاربوونەوەی ئەمەریکا.
▫️ بەجۆرێک ئەگەر ئەمەریکا هێرشی کردە سەرئێران ئەوا دەبێت ئەوان ڕاستەوخۆ بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا لە عێراق بکەنە ئامانج.
▪️ ماوەی پێنج ڕۆژە ئەو چوار میلیشیا چەکدارە سەرقاڵی چۆڵکردنی بارەگاکانیانن لە ناو شاری بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق، ئەوەش لە ترسی ئەوەی نەوەک دووچاری گورزێکی قورسی سوپای ئەمەریکا ببنەوە
▪️ قائانی هەوڵی کۆنتڕۆڵى چالاکی وجوڵەی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران دەدات، دوای ئەو دۆخەی سەختەی کە ئەو گرووپانە پێدا تێپەڕین بە تایبەتی دوای کوشتنی قاسم سلێمانی.
No comments:
Post a Comment