سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا: ئەگەر گەلەکەم بیەوێت ئامادەم دەستلەکاربکێشمەوە
🔹نیکۆل باشینیان سەرۆکوەزیرانى ئەرمینیا لە فەیسبووک بڵاویکردەوە، ئامادەیە واز لە پۆستەکەی بهێنێت بە مەرجێک وازهێنانی ئەو بە بڕیاری گەلەکەی بێت.
🔹ئەوەشی خستوەتەڕوو، "داوا لە لایەنە سیاسیەکەنی ناو پەرلەمان و دەرەوەی پەرلەمان دەکەم گفتوگۆکانیان لەبارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێش وەختەوە لە ساڵی ٢٠٢١ دەستپێبکەن".
🔹ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ماوەی ڕابردوودا ئەرمینیا و ئازربایجان رێکەوتننامەیەکیان واژۆکرد بۆ راگرتنی شەڕ لە قەرەباغ، بە پێی ئەو رێککەوتننامەیە ئەرمینیا چەند ناوچەیەک لە قەرەباغ رادەستی ئازربایجان دەکاتەوە، ئەوەش کۆمەڵێک ناڕەزایەتى و خۆپیشاندانی خەڵکی ئەرمینیای بەدوای خۆیدا هێنا و خەڵکی وڵاتەکە داوای دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکوەزیرانیان دەکرد.
No comments:
Post a Comment