درۆکردنی ڕژیم بۆ دەست ڕانەگەیشتنی بە واکسێنی کۆڕۆنا!
خەبات مێدیا: لەپێوەند بە دروستكردنی واكسێنی كۆڕۆنا تا ئێستا چەندین کۆمپانیای دەرمانی بەناوبانگ بە نوێنەری وەڵاتانی جیاجیا ڕایانگەیاندووە کە لە درووستکردنی ئەو واکسێنەدا سەرکەوتووبوون، و لە نێویاندا سێ جۆری واکسێن وەک: فایزەر، مۆدێرنا و ئاسترازینکا، لەقۆناغی تاقیكردنەوە لەسەر جەستەی مرۆڤ دەرچوون و لەلایەن ڕێكخراوی تەندرووستی جیهانیەوە پەسەند کراون.
ناوی وەڵاتی ئێران تەنانەت نەچۆتە ناو لیستی وڵاتانی بەرهەمهێنەر و کڕیاری ڕەسمی واکسێن لەو ڕێكخراوەدا.
عەلی موتتەهەری، کاربەدەستێكی ڕژیم، باس لەوە دەکات كە بەهۆی ئەوەی ڕژیم خراوەتە ناو لیستی ڕەشی FATF، ئەوە بۆتە هۆکاری بەتاڵ بونەوەی سەهمی واکسێنی کۆڕۆنای وەڵاتی ئێران!.
موتتەهەری، باس لەوە دەکات بە هۆی ئەوەی كە ڕژیم لە لیستی ڕەشی (FATF)داندراوە، نەیان توانیوە بڕی پەنجا ملوێن دۆلار پوڵ بۆ بەشە سەهمی ئێران لە واکسێنی کۆڕۆنا لە ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی بۆ هەشت ملوێن ئێرانی دابین بکەن، هەر بۆیە بەشە سەهمی ئێران بەتاڵ بۆتەوە.
پیلانی کۆواکس و دابەشکردنی بەشە سەهمی واکسێنی بەرهەم هێندراوی کۆڤید ۱۹:
کۆواکس، پلانێکە لە نێوان ۷۶ وەڵاتی خاوەن سەرمایەی جیهان، کە بە یەکگرتوویی و بە داڕشتنی گەڵاڵەیەکی جیهانی سەبارەت بە واکسێنی کۆڕۆنا و هاوکاری ڕێكخراوی جیهانی ڕێکەوتن، مەبەست لەم بەرنامەیە کڕین و بڵاوکردنەوی بەیەكسانی واکسێنی کۆڕۆنایە بەسەر وەڵاتان دا، و هەروەها ئێرانیش یەكێكە لەو وەڵاتانەی کە
واکسێنی کۆڕۆنای پێ دەدرێت
سەرچاوە خەبات میدیا
No comments:
Post a Comment