سبەینی لەبەردەم هەموو دادگاکانی باشوری کوردستان پشتیوانی لە زیندانیانی بادینان دەکرێ
🔹کەمپەینی هاودەنگی لەگەل زیندانیانی بادینان داوای کردوە سبەینێ گەل بچنە بەردەم دادگاکان لە هەموو شارەکانی باشوری کوردستان و پشتیوانی لە زیندانی بادینا بکەن. هەروەوها داوا لە کوردانی تاراوگەش کراوە بە چالاکی پشتیوانی ئەو ڕەوتە بن.
🔹کەمپەینی هاودەنگی لەگەڵ زیندانیانی بادینان، لە ناوخۆ و دەرەوەى وڵات ڕاگەیەندراوێکى لەبارەى گردبونەوەى سبەینێی بەردەم دادگاکان لە هەرێمى کوردستان بڵاوکردەوە.
🔹لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، سبەینێ کاتژمێر ۱٠ بۆ ۱۲ی سەرلەبەیانی، لە بەردەم دادگای شار و شارۆچکەکانی هەرێمی باسوری کوردستانا چالاکی مەدەنی بۆ پشتگیری لە زیندانیانی بادینان بەڕێوەدەچێت و لە هەمو شاروشارۆچکەکان یەک وتاری هاوبەش دەخوێنرێتەوە.
🔹ئەو کەمپەینە پێداگری لەسەر ئەوەش کردەتەوە کە نابێ چالاکیەکان بکرێنە شوێنی باگەشەی هەڵبژاردن، یان کەسانێک بۆ مەبەستە لە هەوڵدان دا بن.
No comments:
Post a Comment