Pages

Ads 468x60px

3 Oct 2021

اجتماع مئات الشخصيات العراقية السنية والشيعية في أربيل للدعوة إلى التطبيع مع إسرائيل

 




Closing Statement — Dr. Sahar al-Ta'i

مركز اتصالات السلام

اجتماع مئات الشخصيات العراقية السنية والشيعية في أربيل للدعوة إلى التطبيع مع إسرائيل


חברים וחברות יקרים, אתמול, ביום שישי 24 בספטמבר 2021, התקיים בעיר ארביל שבעיראק כנס התומך בשלום עם ישראל והמתנגד לנוכחות האיראנית. באירוע השתתפו 312 אישים מכל קצוות המדינה העירקית: שיעים, סונים, כורדים, אשורים ועוד. זהו צעד אמיץ מצידם ועלינו כישראלים לחזק אותם ולתמוך בהם. מירושלים, בירת ישראל הנצחית, אני פונה לעם העיראקי השואף לשלום עמנו. أصدقائي الأحباء، 300 Iraqi figures were asked to normalize relations with Israel

بالأمس، يوم الجمعة الرابع والعشرين من سبتمبر/أيلول 2021، عقد في مدينة اربيل العراقية مؤتمراً لدعم السلام مع إسرائيل ولرفض الوجود الإيراني في العراق. لقد شراك في المؤتمر 312 شخصية من كافة أطياف العراق، من شيعة وسنة وكورد وأشوريين وتركمان وآخرين. إنها خطوة شجاعة جداً علينا كإسرائيليين أن نشجعها وأن ندعمها. من أورشليم، عاصمة إسرائيل الأبدية، أتوجه للشعب العراقي الطامح في السلام معنا.'

کۆنگرەکەى هەولێر و قسەکردن لەسەر ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل هەراى نایەوە





ڕۆژى هەینی ٢ى ڕەزبەر، لە هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان و بە ئامادەبوونى ٣٠٠ کەسایەتی دیاری شیعە و سونە بەشدارى کۆنگرەی ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئیسرائیلیان لە ژێر ناوى بەناوی "ئاشتی و چاکبوونەوە ـ السلام والاسترداد"یان کرد و هەر لە کۆنگرەکەدا کار لەسەر هەڵوەشاندنەوەى بڕیاری قەدەغەکردنی پەیوەندی مەدەنی لەنێوان عێراقی و ئیسرائیلییەکان کرا.


ئەمەش بووە هۆى دروستبوونى کاردانەوەیەکى توند لە لایەن هەندێک کەسایەتى سیاسى عێراقى. موقتەدا سەدر سەرۆکى ڕەوتی سەدر لە تویتێکدا نووسى: داوا لە هەولێر و حکومەتی عێراق دەکەم ڕێگری لە کۆنگرەکەى هەولێر بکات کە تێیدا چەند کەسایەتییەکی عەشایەری عەرەبی داوای ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکانیان کرد لەگەڵ ئیسرائیل، پێویستە لەسەر هەولێر ڕێگری لەو جۆرە گردبوونەوانە بکات ئەگەرنا پێویستە حکومەتی ئەو کارە با تاوان بکات و هەموو گردبووەکان دەستگیر بکات، ئەگەرنا ئەرکی شەرعی و ژیری و نیشتمانی دەکەوێتەسەر شانی ئێمە، پێویستە ئیمانداران چاوەڕێی فەرمانمان بکەن بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو نمونە پیسانە.

نوسینگەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقیش بڵاوى کردەوە کە  "حکومەتی عێراق ئەو کۆبوونەوە نایاساییە ڕەت دەکاتەوە کە هەندێک کەسایەتی عەشایەری دانیشتوو لە هەولێر ئەنجامیان داوە و تێیدا دروشمی ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل بەرز کردووەتەوە. هەروەها هەردوو حزبەکەی مالیکی و عەمار حەکیم ڕاگەیێنراوێکیان دژی کۆنگرەکە بڵاوکردەوە و داوایان لە حکومەتی عێراقی کرد ڕێوشوێنی یاسایی لەو بارەیەوە بگرێتە بەر.

موشریق عەباس، راوێژكاری سیاسی مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانیش گوتى: كۆنگرەكەی هەولێر بەسەر هوشیاری گەلێكدا تێپەڕ ناكات سەرجەم هەوڵە هاوشێوەكانی ئاشكرا كردبێت. رەتكردنەوەی كۆنگرە گوماناوییەكەی هەولێر هەڵویستێكی سروشتی و مێژوییە، چونكە میلی كاتژمێری گەلی عێراق بەرەو ئیسرائیل و جێگەی دیكە نییە بەڵكە بەرەو عێراقە. تێكەڵكردنی كارتەكان لەكۆنگرەیەكی خراپدا بەسەر هوشیاری گەلێكدا تێناپەرێت كە سەرجەم هەوڵە هاوشێوەكانی ئاشكرا كردبێت و سەلماندبێتی رەسەنایەتی بۆ موزایەدەكردن نییە.

هەر بۆیە حکومەتى هەرێمى کوردستانیش بە زوویی هاتە سەر خەت و سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی لەسەر کۆنگرەکە دا  کە "سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان بە هیچ شێوەیەک ئاگادارى کۆبوونەوەکە و ناوەڕۆکى بابەتەکانى نەبووە و ئه‌وه‌ی له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌ ده‌رچووه‌، به‌‌ هیچ شێویه‌ک بۆچوون و سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستی هه‌رێمی کوردستان نییه‌ و دووپاتى دەکەینەوە کە هەر باس و هەڵوێست و ئاراستەیەک پەیوەندى بە سیاسەتى دەرەوەوە هەبێت، بەپێى دەستوور ده‌سه‌ڵاتی حکوومه‌تی فیدراڵییە و هەرێمى کوردستان لەمبارەیەوە به‌ ته‌واوی پابەندى سیاسەتى دەرەوەى عیراقە و داوا له‌ هه‌موو لایه‌ن و هێزه‌ عیراقییه‌کان ده‌که‌ین بابه‌ته‌که‌ ئارامتر وه‌رگرن و هه‌موومان چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌ بین که‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت".

 وەزارەتی ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستانیش بڵاوى کردەوە "ڕێکخراوێکی کۆمەڵگەی مەدەنی وۆرکشۆپێکی لە هەولێر بۆ ژمارەیەک کەسایەتی بەشێک لە پارێزگاکانی عیراق ئەنجامداوە بە مەبەستی کارکردن لە سەر چەمکەکانی پێکەوەژیان وچەسپاندنی بنەماکانی فیدرالیزم لە عیراق لە بەر ڕۆشنایی دەستووری هەمیشەیی عیراق، بەڵام بە داخەوە، هەندێک لەسەرپەرشتیارانی ئەم چالاکییە، ئەم وۆرکشۆپەیان بە لاڕێدا بردووە و بۆ هەندێک مەبەستی سیاسی بە کاریان هێناوە کە دوور بووە لە مەرجەکانی مۆڵەتپێدانی ئەم جۆرە وۆرکشۆپانە و لە میانەی چالاکییەکەدا، چەند ووتار وبەیاننامەیەک بڵاوکراونەوە کە بە هیچ شێوەیەک لە گەڵ سیاسەتی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ناگونجیت و گوزارشت لە سیاسەتی هەرێمی کوردستان ناکات".

هەروەها باسیشى لەوە کردووە کە "هەرێمی کوردستانی عیراق، وەک کیانێکی دەستووری لە چوارچێوەی عیراقی فیدرالی، وەک هەمیشە پابەندە، بە سیاسەتی دەرەوەی فەرمیی دەوڵەتی عیراق و بە هیچ شێوەیەک، رێگا نادات کەسانێک کەشی ئازادی ودیموکراسی کە لە هەرێمدا بەرقەرارە، بۆ مەرامی دیکەی سیاسی بەکار بهێنن و ئەو کەسانەی کە بەم کارانە ھەستاون، دوور دەخرێنەوە و جێگەیان لە هەرێمی کوردستان نابێتەوە".

حدث غير مسبوق.. 300 شخصية في مؤتمر بالعراق تدعو

 للتطبيع مع إسرائيل

On September 24, 312 Iraqi citizens from Baghdad, Mosul, Babel, Al-Anbar, Salahuddin and Diyala came together to call for diplomatic and civil relations with the State of Israel within the framework of the Abraham Accords. They featured leaders of the Sons of Iraq Awakening movement, youth demonstrators, prominent intellectuals, and tribal elders.
WENIGER ANZEIGEN




No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates