خامنەیی دەڵێت، ئەوانەی پشتیان بە بێگانە بەستوە بەمزوانە شەپازلەیەکیان بەر دەکەۆێ
🔹چەند ڕۆژێکە ناکۆکی کەوتوەتە نێوان دەسەڵاتدارانی ئازەربایجان و ڕژیمی ئێران. هێزە چەکداراەکانی ڕژیمی ئێران لە سنوری ئازەربایجان خەریکی مانۆڕی سەربازین و ئازەربایجان لەو بارەوە نیگەرانە.
🔹دوای مشتومڕ و چەند قسەیەکی توند لە نێوان دەسەڵاتدارانی ئێرانی و ئازەربایجان دا، ئەمجارە عەلی خامنەیی ڕێبەری ڕژیم خۆی هاتوەتە دەنگ و هەڕەشە دەکات.
🔹خامنەیی گوتویە: ئەو ڕوداوانەی لە باکوری ڕۆژئاوای ئێرانا لەگەل وڵاتانی جیران روو دەدەن دەبێ بە لۆژیکی دورکەوتنەوە لە دەستوەردانی بێگانەکان چارەسەر بکرێن.
🔹هەروەها خامنەیی بە بێ ئەوەی ناوی وڵاتێکی دیاریکراو بێنێ گوتویە، دەبێ ئەو وڵاتانەی پشتی خۆیان داوەتە بێگانە و لە خەیاڵ دا دەژین وشیار بنەوە، دەنا بەمزوانە شەپەزلەیەکیان بەردەکەۆێ.
🔹قسەکانی خامنەیی هاوکاتە لەگەل موڵدانی ژمارەیکی زور هێزی لەشکری و گواستنەوەی کەل و پەلێکی یەکجار زوری سەربازی لە لایەن سپای پاسداران و ئەرتەشی ڕژیمی ئێرانەوە بۆ نێزیک سنورەکانی ئازەربایجان لە ژێر ناو بەڕێوەبردنی نمایشی سەربازی.
No comments:
Post a Comment