دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەک خەڵکی کامیاران لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە
▪️ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٧ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سامان محەممەدی"، خەڵکی کامیاران، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە لە سنووری هەنگەژاڵەی بانە دەسبەسەر کرا.
▪️دەسبەسەرکردنی ناوبراو بە بێ بەڵگەی یاسایی ڕوویداوە و تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە تۆمەتە پاڵخراوەکانیی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لە دەستدا نییە و چارەنووسی نادیارە.
No comments:
Post a Comment