به‌رده‌وامی گواستنه‌وه‌ی كه‌ره‌سته نیزامییه‌كان له لایه‌ن ڕژیمه‌وه بۆ سنووره‌كانی كوردستان
◾️ به پێی زانیارییه‌كان، سپای پاسدارانی ڕژیم به‌رده‌وامه له گواستنه‌وه‌ی كه‌ره‌سته‌ی نیزامی بۆ سه‌ر سنووره‌كانی كوردستان، ئه‌وه له حاڵێكدایه كه له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردووا به‌رپرسانی ڕژیم به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌یان له هێزه كوردییه‌كانی دانیشتووی هه‌ریمی كوردستان كردووه.
▪️له نوێترین وێنه و گرته ڤیدیۆیانه‌ی كه له توڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، سپای پاسداران هێشتا به‌رده‌وامه له هه‌نارده كردنی هێز و كه‌ره‌سته‌ی نیزامی بۆ سه‌ر سنووره‌كانی كوردستان. جێی ئاماژه‌یه كه له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا “ئیسماعیل قائانی” و چه‌ندین به‌رپرسی باڵای نیزامی سپای قۆدس به دوای ئه‌و شكسته گه‌وره‌یه‌ی كه لایه‌نگرانی كۆماری ئیسلامی له هه‌ڵبژرادنه‌كانی پاڕله‌مانی عێراق وه‌ده‌ستیان هێنا، سه‌ردانی به‌غداد، هه‌ولێر و سلێمانیان كردبوو.
No comments:
Post a Comment