ڤیدیویەکی دیکە لە مەڕاسیمی بە خاکسپاردنی تەرمی ژیان عەلیپوور.
▪️ناوبراو بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەچەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە دەڤەری سەردەشت کوژرا و براکەی هوشمەند عەلیپوور بەندکراویی سیاسی کۆماری ئیسلامییە و مەرەخەسی پێ نەدراوە تا لە مەڕاسیمی ناشتنی تەرمی براکەی بەشداری بکات.
ساتەوەختی بە خاک سپاردنی تەرمی ژیان عەلیپوور و ماڵئاویی یەکجاری بنەماڵەی لەگەڵ تەرمەکەی.
◾️ ئاسمان بێزوو بە خوێن ئەکا
هەر داڵ ئەزێ!
هەر داڵ دێن و جەرگم دەخۆن!
ئەم ئاسمانە هەر داڵ ئەزێ
هەر داڵ ئەزێ!
کوێستان نەما بەرد بە بەردی
بە خوێنی خۆم نەشۆرمەوە!
No comments:
Post a Comment