ئەمریکا هێزەکانی لهعێراقو ههرێمهوه بەرەو ڕۆژئاوای کوردستان دهگوازێتهوه
▪️ بەگوێرەی سەرچاوە ناوخۆییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، ژمارەیەکی زۆر لەهێزە سەربازییە کشاوەکانی ئەمریکا لە عێراق ڕویان لهڕۆژئاوای کوردستان كردوه، ئەوە جگە لەکاروانێکی گەورەی چەکو تەقەمەنیو پشتیوانی سەربازیی کە لەماوەی چەند مانگی ڕابردودا هاوشێوەی نەبوە.
▪️ ئەو سەرچاوانە باسیان لەوەکردوە، کاروانە سەربازییەکە لەزیاتر لە60 ئامێری سەربازیی پێکهاتوەو گەیشتونەتە بنکە سەربازییەکانی سەر بەهاوپەیمانی نێودەوڵەتیی لەڕۆژئاوای کوردستان، لەوانە بنکەکانی سەر بەپارێزگای دێرەزورو حەسەکە.
▪️ باس لەوەشکراوە، ئەو پشتیوانییە سەربازیانە لەچەکو کەلوپەلی سەربازییو لۆجیستی پێکهاتوەو لەڕێگای دەروازەی سنوریی وەلیدەوە داخڵی ڕۆژئاوای کوردستان بون.
▪️ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوش هاوکات لەگەڵ کشانەوەی بەشێک لەهێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لەعێراق، کاروانێکی سەربازیی ئەمریکی کە لە56 بارهەڵگرو گوێزەرەوە پێکهاتبونو چەکو تەقەمەنییو پشتیوانی لۆجستیان پێبوە ڕەوانەی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لەڕۆژئاوای کوردستان کران.
No comments:
Post a Comment