دەسبەسەرکردنی بەکۆمەڵی مەهابادیان
▪️پێنج هاووڵاتیی مەهابادی لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.
▪️ ڕۆژی شەممە ۱۷ی ڕەزبەری ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، چوار هاووڵاتی کورد خەڵکی گوندی “خورخوره” سەر بە شاری مەهاباد بە ناوەکانی "فاروق سولەیمانی"، "مەسعود سولەیمانی"، "موحسێن سولەیمانی" و دیار سولەیمانی" کە خزمی نزیکی یەکدین و "ئارەش فەرشادفر" خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری مەهاباد دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.
▪️ئەم پێنج هاووڵاتییە بە بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کراون و تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە تۆمەتە پاڵخراوەکانیی ئەم هاووڵاتییانە زانیارییەک لە دەستدا نییە.
No comments:
Post a Comment