Pages

Ads 468x60px

3 Oct 2021

هەپەگە: گریلاکانی ئازادی کوردستان زەبریان لە داگیرکەران وەشاند

 


هەپەگە: گریلاکانی ئازادی کوردستان زەبریان لە داگیرکەران وەشاند


🔹ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە چالاکی گریلاکان زانیاری نویی بڵاو کردوەتەوە.


🔹بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگە: پێشنێوەڕۆی ٢ی ئۆکتۆبەر گریلاکانی ئازادی کوردستان ئەو داگیرکەرانەیان کردە ئامانج کە دەیانویست هێرش بکەنە سەر گۆڕەپانی وەرخەلێ لە ناوچەى ئاڤشین. 


🔹لەو چالاکییەدا ٢ داگیرکەر کوژران، ٢ داگیرکەری تریش بریندار بوون. 


🔹هەروەها ڕۆژانی دوو و سێی ئۆکتۆبەر گریلاکان لە سێ قۆڵەوە بە چەکی قورس هێرشیان کردوەتە سەر داگیرکەران.


🔹گریلاکانی ئازادی کوردستان لە بەرەی شەڕی مەتیناش ڕۆژی دووی ئەم مانگە هەلیکۆپتەرە شەڕکەرەکانی دوژمنیان دایە بەر دەستڕێژ. هەلیکۆپتەرەکان ناچار بون ئەو ناوچەیە بەجێ بێڵن و نەیاتوانی ئەو چەکدارانەی پێان بو دایبەزێنن.


🔹لە ڕۆژانی ١ تا سێی ئەم مانگە فرۆکە و هەلیکۆپتەرەکانی سپای داگیرکەر بە چڕی بەسەر مەتەرێزی گریلاکان دا دەسوڕینەوە و چەندین جار ئەو ناوچانەیان بۆردومان کردوە.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates