بڕیارە ئەمڕۆ دانیشتنێکی دیکەی دادگایی دوو لە دەستگیرکراوانی بادینان ئەنجامبدرێت، دوو رۆژی دواتریش نۆ دەستگیرکراوی دیکە دادگایی دەکرێن.
🔻بڕیارە ئەمرۆ سێشەمە هەریەکە لە بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی، لە دادگای تاوانی دووی هەولێر دانیشتنێکی دیکەی دادگاییەکەیان بەڕێوە بچێت.
🔻لە رۆژانی چوار شەممە و پێنج شەممەش لە هەمان دادگا، دادگایی نۆ دەستگیرکراوی دیکە ئەنجام دەدرێت، ئەوەش دوای ئەوە دێت کە ماوەی رابردوو چەند جارێک بە بەهانەی جیاواز دادگاییکردنی ئەو چالاکوانانە دواخرا.
🔻ئومێد بەرۆشکی تا ئێستا لەسەر شەش دۆسیە دادگایی کراوە و دوو ساڵ و نیو زیندانی بەسەردا سەپێندراوە و 250 هەزار دیناریش سزای ماددی دراوە و سبەینێ لەسەر دۆسیەی حەوتەم دادگایی دەکرێت.
🔻بەدەل بەرواری لە مانگی شوباتی ئەمساڵ لەگەڵ شێروان شێروانی و هاوڕێکانی برایە دادگا، بەڵام بە هۆی کەموکورتی لە دۆسیەکەی دادوەر بڕیاریدا دۆسیەکەی ڕەوانەی دووبارە لێکۆڵینەوە بکرێت، بەڵام لەو کاتەوە تا ئێستا دانیشتنی دادگایی بۆ دۆسیەی ئەو دەستگیرکراوەی بادینان دوادەخرێت.
No comments:
Post a Comment